KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-وەزیری-داد-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- چوارشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن فرسەت ئەحمەد ، وەزیری داد، و بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا وەزیری داد ، تیشکی خستە سەر کارو چاڵاکیەکانی وەزارەتەکەیان لەچوارچێوەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، و پێزانینی ھەبوو بۆ خێرا وەڵامدانەوەی داواکاریەکان و پێویستیەکانی وەزارەت و پێکھاتەکانی وەزارەت .

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرز نرخاندنی ڕۆلی وەزارەتی داد کرا و پابەندبوونی وەزارەت بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و پاراستنی مافی ھاوڵاتی و کەمکردنەوەی ڕۆتین تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون .

ڕۆلی ئەنجومەنی شورا لە ھەردوو بواری یاساکاری و ڕاوێژکاری ، ڕۆڵ بینینیان لە ھەڵسەنگاندنی کاریگەری یاسا کوردستانییەکان و لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتی و پرسی زیادبوونی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگرییەکان بۆ بنبرکردنییان بە گرنگ زانرا ، و چارەسەر پالپشتی دووپاتکردنەوە بۆ پەیمانگەی دادوەری و پڕکردنەوەی پێداویستیەکان و راسپاردنیان بۆ کردنەوەی خولی بەردەوام بۆ شیاندنی فەرمانبەرانی یاسایی لە وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت بە مەبەستی زیادکردنی شارەزایی فەرمانبەران ئامادەکردنیان بە شێوەیەکی نمونەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی حوکمی یاسا بەرکارەکان جێی بایەخی کۆبوونەوەکە بوون.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەیی و پاڵپشتی بە سیستەمکردنی فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە دەربڕی تاکو کاری جددی بۆ بکرێت و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری راسپارد کە بە ھەماھەنگی تەواو لەگەڵ وەزارەتی داد ئەم کارە ئەنجامبدرێت.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە ڕۆلی دەستەی سەرپەرشتیاری داد کرا، کە راستەوخۆ کاریگەریان لەسەر پێشخستنی میکانیزمەکانی کارکردنی فەرمانگە دادییەکان و تیشک خستنە سەر پێداچوون و وردبینی و پشکنین کەھەمیشە پێکھێنەری سەرەکین بۆ زانینی ڕادەی کوالیتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان.

error: Content is protected !!
Scroll to Top