KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-وەزیری-ئاوەدانکردنەوە-و-نیشتەجێکردن-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکارانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری ئاوادەنکردنەوە و نیشتەجێکردن بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری کرد، باسی لە کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو کرد ، ھەروەھا کێشە و گیروگرفتەکانی وەزارەتەکەی خەستەڕوو.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،بە بایەخەوە باسی لە گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆژەکان و ھەروەھا ھەماھەنگی زیاتری نێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتجێکردن تاووتوێ کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕاستەوخۆ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی وەزارەت و بەرێوەبەرە گشتییەکان بە گرنگ زانرا .

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە سێکتەری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و دانانی ستراتیژێکی گشتی بۆ نیشتەجێکردن و پاڵپشتیکردنی زیاتری وێستگەکانی کێش و تاقیگاکان و باشترکردنیان بە گرنگ زانرا.

وەزارەتی ئاوەدەنکردنەوە ڕاسپێردرا کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان ستراتیژێکی گشتی نیشتەجێکردن ئامادە بکەن ، پرسی چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەم مەبەستە ، و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ڕێگاوبانی گوندەکانی ھەرێمی کوردستان و گەیشتنی زیاتری ئاوەدانی بۆ لادێکان، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.

error: Content is protected !!
Scroll to Top