KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی دھۆک و زاخۆ و کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-سەرۆکی-زانکۆکانی-دھۆک-و-زاخۆ-و-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی دھۆک و زاخۆ و کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣ـی ٨ـی ٢٠٢٢ د. ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد ، لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی (دھۆک و زاخۆ و پۆلیتەکنیکی دھۆک)کۆبووەوە.

دوای بەخێرھاتنی شاندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوان تیشکی خستە سەر گرنگی و ستراتیژیەتی ناوچەکەو لێکۆڵینەوە لە کێشە و گیروگرفتەکانی سنورەکە بەگشتیی و زانکۆکان بە تایبەتی، ئاماژە بە کارو چالاکیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای بوونی زاخۆ بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا دیدگای سەرۆکی زانکۆکان بۆ پێشکەوتنی ئاستی زانست و زیاد کردنی داھات و سەربەخۆیی زیاتری زانکۆکان و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بۆ ناچەکە تاوتوێ کران.

تەواوکردنی پۆستە باڵاکانی زاخۆ کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە و لەبەرچاوگرتنی پێدانی دەرفەت بە ئافرەتان لە کایەکاندا و پاراستنی فەرھەنگی جوانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.

error: Content is protected !!
Scroll to Top