KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژووری بازرگانی دھۆک و سەرمایەدار و خاوەن کارگەکانی شاری دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە.

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-ژووری-بازرگانی-دھۆک-و-سەرمایەدار-و-خاوەن-کارگەکانی-شاری-دھۆک-و-ئیدارەی-سەربەخۆی-زاخۆ-کۆدەبێتەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژووری بازرگانی دھۆک و سەرمایەدار و خاوەن کارگەکانی شاری دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣ـی ٨ـی ٢٠٢٢ د. ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد ، لەلایەن گۆھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ و سەرۆکی ژوری بازرگانی دھۆک و خاوەن کارگە و سەرمایەدارانی سنورەکە پێشوازی لێکرا.

دوای بەخێرھاتنی شاندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سڵاوی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی گەیاندە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە، تیشکیشی خستە سەر پشتگیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ژوری بازرگانی و وەبەرھێنان لە دەڤەرەکە، ھەماھەنگی و یەکڕیزی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بە پێویست زانرا ، گرنگی و بایەخی ناوچەکە لە روی ستراتیژیەتەوە و چارەسەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و جێبەجێکردنی تەواوی بەرنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە .

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت بۆ وەبەرھێنەران و دروستکردنی پەیوەندیەکی باشتر لە نێوان حکومەتی ھەرێم و وەبەرھێنەران و پێشخستنی کەرتی وەبەرھێنان لە روی ئاو و ئاودێری تاوتوێ کران.

رەخساندنی دەرفەتی کار و کەمکردنەوەی رۆتین لە دام و دەزگاکانی حکومەت و کارکردنی یەکسان لە تەواوی کەرتەکان و پرسی ئەنجامدانی پیشانگای نێودەوڵەتی دھۆک و چەندین تەوەری تر جێی بایەخی کۆبوونەوەکە بوون .

error: Content is protected !!
Scroll to Top