KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و یەکە ئیداریەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-سەرپەرشتیار-و-یەکە-ئیداریەکانی-سنوری-ئیدارەی-سەربەخۆی-زاخۆ-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و یەکە ئیداریەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٤ـی ٨ـی ٢٠٢٢ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، لەگەڵ گۆھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ و قائیمقامەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە..

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوای بەخێرھێنانی شاندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکەی ڕایگەیاند کە ھەموو ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و رایکردنی کارەکانیان ناوچەکە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و گیروگرفتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پێداویستیەکانیان لە ڕوویی کارگێری و دارایی و ئەنجامدانی پڕۆژە و پەرەپێدانی بنیاتی دامەزراویی فەرمانگەکان و ھەماھەنگی و بەردەوامی و پاڵپشتی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتیانی سنورەکە باسیان لێوەکرا.

پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنورەکە و ھاووڵاتیانی ناوچەکە و ئەنجامدانی پڕۆژەکان و بەجێگەیاندن و تەواوبوونیان و بەجێگەیاندنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top