KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیداریەکانی پارێزگای دھۆک کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-پارێزگار-و-یەکە-ئیداریەکانی-پارێزگای-دھۆک-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیداریەکانی پارێزگای دھۆک کۆدەبێتەوە

ڕۆژانی ٣ی ٨ـی ٢٠٢٢ لە پارێزگای دھۆک ، بەرێز شەعبان شەعبان، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کرد لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و قائیمقامەکانی پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و کۆبووەوە..

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوای بەخێرھێنانی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، تیشک خرایە سەر گرنگی دیداری ساڵانەی پارێزگای دھۆک کرا بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە کارو چالاکییەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی سنورەکە و جێبەجێکردنی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە .

ھەر لە کۆبوونەوەکە تەکید کرایەوە لەسەر خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان وەک ھەمیشە بە ئەرکی لە پێشینەی حکومەت زانرا و بەردەوامیدان بە خزمەتکردن و نەھێشتنی ڕۆتین لە دام و دەزگاکان بە مەبەستی رایکردنی خێرا مامەڵەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان بە پێی پێویست لە رووی کارگێری و دارایی و بەجێگەیاندنی پڕۆژەکان و پرکردنەوە و پەرەپێدان بە پێداویستیەکانی پارێزگا و فەرمانگاکانی سنورەکە باسیان لێوەکرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکە کارگێریەکان لە سنوری پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەرە (گشتییەکان و فەرمانگەکان)ی سنوری پارێزگای دھۆک ڕاسپێردران کە لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکە درێغی نەکەن و ھەموو بەربەست و ئالەنگارییەکان لەبەردەم تەواوی سێکتەرەکان دیاری بکەن و پێشنیاری چارەسەری کێشەو گیروگرفتەکان بخرێنەروو تاکو چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top