KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-دیوانی-ئەنجومەنی-وەزیران-لەگەڵ-وەزیری-ڕۆشنبیری-و-لاوان-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دوومشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، لەلایەن حەمەی حەمە سەعید ، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەرێوەبەڕە گشتییەکانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

سەرەتا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری کرد، ئاماژەی بە پێداویستییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و کێشە و گیروگرفتەکانیان کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، جەختی لە ھەماھەنگی زیاتری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کردەوە، بۆ زیاتر خزمەتکردنی سێکتەری ڕۆشنبیری و بەرەوپێشبردنی، ھەروەھا تیشکی خستە سەر بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی وەزارەت و بەرێوەبەرە گشتییەکان بەپێی یاسا بەرکارەکان و لە پێناو نەھێشتنی ڕۆتین و خێراترکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان و ڕۆشنبیران و گشت چین و توێژەکانی سەر بە وەزارەتی ناوبراو لە دام و دەزگاکانی حکومەتدا.

بەرەوپێشبردنی وەرگێرانی بۆ زمانی کوردی و کارکردن بۆ زیاتر برەودان بە کتێبخانە گشتییەکان و بە ھەند وەرگرتنییان و پشتیوانی ئەنجامدانی ڤیستڤاڵە جۆراوجۆرەکانی بواری ڕۆشنبیری و ھونەری و ڕووبەرووبوونەوەی توندوتیژی، ڕۆلی دیاری پێکھاتەکانی کوردستان لە تێکەڵبوونی فەرھەنگی جیاواز و کلتور و ڕۆشنبیری و پاراستنی نموونەی جوانی پێکەوەژیانی ڕۆشنبیرانەی پێکھاتەکانی کوردستان و کارکردن بۆ چارەسەرکردن لەبوونی کێشە و گیروگرفتییان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.

error: Content is protected !!
Scroll to Top