KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دا

سەرۆکی-حکومەت-ڕەزامەندیی-لەسەر-خەرجکردنی-زیاتر-لە-ملیارێک-و-500-ملیۆن-دینار-بۆ-سنووری-پارێزگای-ھەولێر-دا

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دا

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و ڕاگرتنی سیمای جوانی شارەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار دا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ھەڵگرتنەوە و کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و پاشماوەکانی شارەوانییەکانی پیرمام، مەلائۆمەر، بەستۆرە، دارەشەکران و زۆنی ١٢ی سەڵاحەدین.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت.

error: Content is protected !!
Scroll to Top