KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-وەزیری-وزە-و-سەرچاوە-سروشتییەکانی-تورکیا-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلپئەرسلان بەیرەکدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاووتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.

Scroll to Top