KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-سەرۆکی-دەزگای-هەواڵگریی-نیشتمانیی-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و ئەمنيی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

Scroll to Top