KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی ڕێگەی دوو سایدی سپیلک-خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت

سەرۆکی-حکومەت-بەردی-بناخەی-ڕێگەی-دوو-سایدی-سپیلک-خەلیفان-لە-سنووری-ئیدارەی-سەربەخۆی-سۆران-دادەنێت

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی ڕێگەی دوو سایدی سپیلک-خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت

* سەرۆکی حکومەت : داوا لە شوفێران دەکەم ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لەبەرچاوبگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردی بناخەی ڕێگەی دووسایدی سپیلک-خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا.

پڕۆژەی جووتسایدکردنی ڕێگەی سپیلک- خەلیفان درێژایییەکەی 8.5 کیلۆمەترە و بە کۆژمەی 64 ملیار و 234 ملیۆن و 265 هەزار دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێت .
سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژەیە، بەشێکە لە بەرنامەی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری .
سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند کە چەندین پڕۆژەی دیکە لە سنوورەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە سیدەکان (برادۆست) و بارزان و قەزای مێرگەسۆر دادەنرێت، جیا لە بەجووتسایدکردنی ڕێگەی هامڵتن ( چۆمان- حاجی ئۆمەران)، کە ئەمانە هەمووی بەرنامەن قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێن.
سەرۆکی حکومەت داوای لە خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی دەڤەرەکە کرد کە ڕەچاوی ئەوە بکەن، ئەو شوێنە قەدەخەکراوانەی لە کەناری شەقامەکان هەن، زێدەڕۆییان نەکرێتە سەر، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی خۆیان و پاراستنی جوانی سرووشتەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها داواشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شوفێران کرد، کە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لەبەرچاوبگرن و ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن ، بۆ ئەوەی ڕووداوی نەخوازراو ڕوونەدەن و زیان بە خۆیان و هاونیشتمانییان نەگات.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی ئەم ناوچەیە، قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرگریکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان. هەروەها ئەم دەڤەرە، سرووشتێکی جوانی هەیە و زۆر دڵگیر و سەرنجڕاکێشە، لەبەر ئەوەش بەرنامەی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی لە رووی گەشتوگوازیشەوە، گرنگی زیاتر بەو ناوچەیە بدەین، تا ببێتە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشتر .

error: Content is protected !!
Scroll to Top