KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-یاریدەدەری-وەزیری-بەرگری-ئەمەریکا-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی كرد بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشینە کرا کە ئەمڕۆ لە نێوان ھەردوولادا تایبەت بە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنیی واژوو دەکرێت.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش. بەتایبەتی کە ئەمڕۆ ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنە گرنگە لە نێوان ھەردوولادا واژوو دەکرێ . خواستی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندی ھەمەلایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردەوە.
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە جێی شانازییە ئەمڕۆ لێرەم بۆ واژووکردنی ئەو یادداشتە لەیەکتێگەیشتنە کە نیشانەی بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکایە.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە ئەلینا رۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.

error: Content is protected !!
Scroll to Top