KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-کونسوڵی-گشتی-ئەمەریکا-لە-ھەولێر-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی .

error: Content is protected !!
Scroll to Top