KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لەشاندێکی-دامەزراوەی-دارایی-نێودەوڵەتیی-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی International Financial Corporation (IFC) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەیان خستەڕوو کە ئەندامی گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە. هەروەها هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەرز نرخاند.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لە گەڵ کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرا .

error: Content is protected !!
Scroll to Top