KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکان دابین دەکرێت

سێ-ئۆتۆمبێلی-ئاگرکوژێنەوە-بۆ-بەڕێوەبەرایەتیی-بەرگریی-شارستانیی-پارێزگاکان-دابین-دەکرێت

سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکان دابین دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر گرنگیدان بە بەرگریی شارستانی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، بڕیاری تەرخانکردن و خەرجکردنی ١١ ملیار و ٢٧٨ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار دیناری بە مەبەستی دابینکردن و کڕینی سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، لە جۆری ١٠٠ مەتری بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک دا.

گوژمەکە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top