KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سایلۆی هەڵەبجە بە گوژمەی ٢٧ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

سایلۆی-هەڵەبجە-بە-گوژمەی-٢٧-ملیار-دینار-جێبەجێ-دەکرێت

سایلۆی هەڵەبجە بە گوژمەی ٢٧ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

http://gov.krd/

سایلۆی هەڵەبجە بۆ عەمبارکردنی گەنمی جوتیارانی دەڤەرەکە خرایە بواری جێبەجێکردن، کە توانای عەمبارکردنی ٤٠ هەزار تەن گەنمی دەبێت.

سایلۆکە لەسەر ڕووبەری ٥٢ دۆنم زەوی دروست دەکرێت؛ تێچووی دروستکردنی ٢٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە؛ ماوەی جێبەجێکردنی دوو ساڵە و سێ مانگە دەست بە دروستکردنی کراوە.

ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت: “سایلۆکە توانای هەڵگرتنی ٤٠ هەزار تۆن گەنمی دەبێت، لەگەڵ ١٠ کۆگا بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵەکان”.

جوتیارانی ناوچەکە بەو هەنگاوە حکومەت دڵخۆشن و پێیان وایە دەبێتە هۆی بووژانەوەی کشتوکاڵ و ئابووریی ناوچەکە.

خەسرەو محەممەد، جوتیارێکی پارێزگای هەڵەبجەیە، لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و پێویستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە؛ دڵخۆشین بەوەی گەنمەکانمان جارێکی تر لەوێدا هەڵدەگیرێن، دەپارێزرێن و بەبازاڕ دەکرێن”.

کابینەی نۆیەم گرنگییەکی تایبەتی بە دروستکردنی سایلۆکان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان داوە؛ چونکە بنەمایەکی گرنگی ئاسایشی کشتوکاڵی و ئابوورییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top