KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار قوتابی لەیەککاتدا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن

زیاتر-لە-ملیۆنێک-و-500-هەزار-قوتابی-لەیەککاتدا-تاقیکردنەوە-ئەنجامدەدەن

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار قوتابی لەیەککاتدا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن

ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٣، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆله ناکۆتاکان و نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی، لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار قوتابی، بەشداریی دەکەن”.

سەبارەت بە ژمارەی قوتابییە بەشداربووەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆ، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە قسەی کرد و گوتی: ١٢٣ هەزار و ٩٩٣ قوتابی، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی ئەنجامدەدەن.

هەر ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ـی نیسان جگە لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانیش دەستیپێکرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری زانیویەتی، بۆ ئەمساڵ سێ گۆڕانکاریی نوێ لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆ کراوە، بە کوالێتییەکی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ، پەڕاوی پرسیاریی تاقیکردنەوەی بابەتی زانست چاپکراوە، ناو و زانیاریی قوتابی لەسەر پەڕاوی پرسیارەکان و سۆما تۆمارکراوە بۆ ئەوەی قوتابی تەنیا وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، هەروەها تاقیکردنەوەکان کراونەتە ٢٦ گروپی پرسیاریی جیا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار قوتابی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکاندا کردووە و لەو ژمارەیەش ٣٨ هەزار و ٢٨٤ قوتابییان پۆلی نۆی بنەڕەتین.
 
ئامارە بەردەستەکانی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە دەکەن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٢٧ هەزار و ٣٧٠ قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی کردووە و زیاتر لە ٣١٢ هەزار قوتابی دیکەش، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ئەنجامدەدەن.

لەهەمانکاتدا، لە سنووری پارێزگای دهۆک، زیاتر لە ٣٦٥ هەزار قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان کردووە و ٢٩ هەزار و ٥٤٤ قوتابییان پۆلی نۆی بنەڕەتین.

وەزارەتی پەروەردە، لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانەوە هۆشداریی داوەتە مامۆستا، چاودێران و قوتابییان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێنماییەکی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ بڵاوکردووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٣

error: Content is protected !!
Scroll to Top