KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دەیان سووتاوی رووداوەکەی حەمدانییە لە هەولێر چارەسەر وه‌رده‌گرن

دەیان-سووتاوی-رووداوەکەی-حەمدانییە-لە-هەولێر-چارەسەر-وه‌رده‌گرن

دەیان سووتاوی رووداوەکەی حەمدانییە لە هەولێر چارەسەر وه‌رده‌گرن

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگە تەندروستییەکانی خۆیەوە، چارەسەری دەیان برینداری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییەی کردووە و پاش چارەسەریش، بەشێکیشیانی ڕەوانەی ماڵەوە کردووەتەوە.

د. ڕەوەند حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئێمرجنسیی هەولێر، لەبارەی ئاماری فریاکەوتنی بریندارانی ئەو ڕووداوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لە سەر رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە رێگای وەزارەتی تەندروستی، ئاگادار کراین کە حاڵەتێکی سوتانی گەورە لە حەمدانییە ڕوویداوە، ئێمەش لە سەر بنەمای ئەو رێنامییانە تیمەکانمان بۆ فریاکەوتن و بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە کرد؛ لەم فریاگوزارییەدا تاکوو ئێستا ٤٧ بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانە و ٢٥ كەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، هەروەها ٢٢ كەسیان ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە، لەو ٢٥ بریندارەی ماونەتەوە، ٦ برینداریان، کە پێویستییان بە چاودێریی چڕ بووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی لالاڤ کراون و لەژێر چاودێریی چڕ دان.”
ئەوەشی گوت: “بە گشتی سووتاوان لە نەخۆشخانە زۆر دەمێننەوە، چونکە بارودۆخیان ناجێگیرە و بەپێی ڕۆژ دەگۆڕێت. بەڵام ئەوانەی لێرە خەوێنراون، بە خەڵکی خۆمانیان دەزانین و هەموو توانایەکی خۆمان دەخەینە گەڕ تا چارەسەرێکی پێویست و جوان و باشیان بۆ بکەین.
شەوی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی بوکگواستنەوەدا، ئاگر کەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە سەد کەس گیانیان لە دەست دا و دەیانی دیکەش بریندار بوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ وەکوو ئەرکی مرۆیی و ڕەوشتییانەی خۆی، دەرگەی نەخۆشخانەکانی بەڕووی لێقەوماواندا کردەوە و تیمەکانی تەندروستی، چارەسەری خێرایان پێشکەش بە بریندارانی ڕووداوەکە کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top