KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دەست بەسەر ١٧٠٦ کارتۆن شیری بەسەرچوودا گیرا

دەست-بەسەر-١٧٠٦-کارتۆن-شیری-بەسەرچوودا-گیرا

دەست بەسەر ١٧٠٦ کارتۆن شیری بەسەرچوودا گیرا

تیمێکی چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەست بەسەر ٤٦ هەزار قوتووی شیری منداڵاندا دەگرن. کە گومان دەکرێت ڕێکەوتی بەسەرچوونیان نوێ بکرێتەوە یان دووبارە لە قوتوونانی بۆ بکرێت و بخرێتە بازاڕەوە.
تیمی چاودێری، خاوەنەکە دەستگیر دەکەن و ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە و دەست بەسەر شیرە بەسەرچووەکەشدا دەگرن.

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: “لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر، ١٧٠٦ کارتۆن شیری بەسەرچوومان لە ماڵێک دۆزییەوە؛ لێکۆڵینەوەی بەردەوام دەکەین بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا ئەم شیرە بۆ چ مەبەستێکی تر بەکاردێت، ئەو کەسەمان دەستگیر کردووە کە ئەم کارەی کردووە و لێکۆڵینەوەی بەردەوام دەکەین تاوەکوو دەگەین بە دەرئەنجام”.

گوتیشی: “لە مانگی ڕەمەزان بەهۆی زۆریی خواستی هاووڵاتییان بۆ خواردن، کاری لیژنەکانمان چڕتر کردووەتەوە و بەردەوامین لە گەڕان لە شاری هەولێر؛ هەر لیژنەیەک لە سێ کەس پێک هاتوون و سەردانی هەموو شوێنێک دەکەن و زیاتر سەرنج لە ڕێکەوتی بەسەرچوون دەدەن. زۆر سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە هاوکارمان بوونە و هیوادارین بەردەوام بن لە ئاگەدارکردنەوەمان لە هەر حاڵەتێکی لەمجۆرە”.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازاڕی هەولێر لە ١٥ ڕۆژی یەکەمی ڕەمەزان ٨٠٠ سەردانیان ئەنجام داوە و ١٣٥ شوێنیان سزا داوە، ٥ شوێنیان داخستووە و دەستییان بەسەر ١٥ تۆن خۆراکی بەسەرچوودا گرتووە.

هاووڵاتییەک لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئەگەر تیمی چاودێریی بازاڕ نەبێت کۆمەڵگا زیانی پێدەگات، چونکە خواردنێکی زۆری ماوەبەسەرچوو و کوالێتیی خراپ دەهێنرێتە ناو شار و بەسەر خەڵکیدا ساغ دەکرێتەوە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەلامەتیی هاووڵاتییانی لەلا گرنگە و لە چاودێریی بازاڕ بەردەوام دەبێت؛ لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنی سەرپێچییەکان، سزای سەرپێچیکارانیش دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top