KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دەستەى متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق

دەستەى-متمانەبەخشین-بە-دامەزراوەکان-و-پرۆگرامەکانی-پەروەردە-و-خوێندنی-باڵا-لە-هەرێمی-کوردستان-–-عێراق

دەستەى متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژە یاساى “دەستەى متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق” پەسەند کرا.

ئەم دەستەیە دڵنیاکەرەوەى زانستى متمانەبەخشینە بە دامەرزاوەکانى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕێگەى هەڵسەنگاندن و بەخشینى بڕوانامەى متمانە بە دامەزراوەکان، کار لەسەر دڵنیابوونەوە لە کوالێتى پەروەردە و خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەکات.

ئامانجى سەرەکى ئەم دەستەیەش لە هەڵسەنگاندن و پێدانى بڕوانامەى منمانە، پاراستنى کوالێتى پەروەردە و خوێندنە بە شێوەیەکى یەکسان بۆ سەرجەم قوتابیان لە ڕێگەى دروستکردنى کلتورى هەڵسەنگاندن و بەرەوپێشچوونى بەردەوام و دڵنیابوونەوە لە بەرزکردنەوەى ئاستى پەروەردەیی و زانستى دامەزراوەکان و بەدیهێنانى ئامانجە گشتییەکانى دامەزراوەکانى پەروەردە و خوێندن بە مەبەستى پێگەیاندنى نەوەیەکى بەرپرسیار و هۆشیار و بەرهەمدار.
بڕیارە ئەم دەستەیە خاوەن کەسایەتى مەعنەوی و سەربەخۆی دارایی و کارگێڕی بێت و پێوەرى گونجاو بۆ چەسپاندنى بنەماکانى متمانەبەخشین بە پێوەرە کارپێکراوە نێودەڵەتییەکان دابنێت تا دڵنیا بێتەوە لەوەى دامەزراوەکانى پەروەردە و خوێندن، پەیڕەوى پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەکەن و بەمەش پشتیوانى لە هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکرێت. شایەنی باسە بۆ یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەستەی وا پەسەند دەکرێت.

error: Content is protected !!
Scroll to Top