KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دیدارەكانی بەریز فەلاح مستەفا وەزیری حكومەتی هەریمی كوردستان ولیپرسراوی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەریم

Falah Mostafa Australia2 1

بەریز فەلاح بەكر وەزیر لە حكومەتی هەریمی كوردستان ولیپرسراوی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە سەردانیكی رەسمی بۆ ئەم ولاتە  گەیشتە فرۆكەخانەی سیدنی لە ئوسترالیاو لە لایەن بەریز هەڤال سیان نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان لە ئوسترالیاو  چەند نوینەریكی  كۆمیونیتی

كورد  پیشوازی لی كرا. دوایی پیكەوە میوانی بەریزیان گەیاندە ئەو جیگایەی بۆی دیاری كرابوو ، لەویش لەلایەن  بەریز هەڤال سیان  و پیشوازیكارانی تر بەخیر هاتنی لیكرا و ئەویش لە وتەیەكی كورتدا سوپاسی كردن و دەربارەی هەندی لەو مەسەلانەی كە گرنگی خۆی لەلای كۆمینیتی كورد هەیە دوا ، وەكو

:
رەوشی ئەمنی وئاسایشی كوردستان بە تایبەتی عیراق بەگشتی ، كیشەی جیبەجیكردنی بەندی 140 ی دەستوری هەمیشەیی عیراق و بەرهینان لە كوردستان و كارتیكردنی لە رەوتی پەرەپیدانی  هەریم.

3.12.2006
كاتژمیر : 2.00 ی پاش نیوەرۆ
دیداریك لە ئۆفیسی حكومەتی هەریمی كوردستان لە ئوسترالیا ونوینەرانی ئەم حزبە سیاسیانە ی كوردستان و عیراق تیا بەشداریان كرد:
یەكیتی نیشتمانی كوردستان
حزبی شیوعی عیراقی
پارتی دیموكراتی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی نیشتمانی ئاشوری
بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری
بیت نهرینی دیموكراتی
ئەنجومەنی نەتەوەیی كلدان
یەكیتی دیموكراتی كلدان
ئەنجومەنی بالای شورشی ئیسلامی لە عیراق
پیشەكی بەریز هەڤال سیان بەخیرهاتنی بەریز بەكری كرد بۆ ئۆفیسی حكومەتی هەریمی كوردستان لە سیدنی – ئوسترالیا ، وە هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەو دیدارانەدا كە لەگەل كاربەدەستە بالاكانی حكومەتی ئوسترالیادا ئەنجامی دەدا كە پرۆگرامەكەی لەلایەن ئۆفیسی حكومەتی هەریمەوە لە ئوسترالیا ئامادە كرابوو، دوایی بەریز هەڤال باسی ئەرك و چالاكیەكانی ئۆفیسی ئوسترالیای كرد.
هەروەها میوانەكانیش بە گەرمیەوە بەخیر هاتنی بەریز بەكریان كرد وهیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە جیبەجیكردنی ئامانجی ئەم سەردانەی و هەلیكی رەخساویش بوو بۆ ئەوەی چەند پرسیاریكی لی بكەن دەربارەی رەوشی عیراق بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.
لە كۆتایی ئەم دیدارەدا بەریز بەكر سوپاسی ئامادەبوانی كرد كە بەو شیوە دلسۆزانەیە پیشوازیان لیكرد.

2006-12-4

كاتژمیر 12ی نیوەرۆ

گەیشتنە كانبیرا و لەوی بەریزان فەلاح بەكرو هەڤال سیان لەلایەن بالیۆزی عیراق بەریز غانم تەها شبلیەوە پیشوازیان لی كرا
ئینجا بە پیی پرۆگرامیك كە پیشتر ئامادە كرابو سەردانی بالیۆزخانەی عیراقیان لە كانبیرا كرد ، لەوی لەلایەن بالیۆزو سكرتیری یەكەم و قونسولەوە بەخیرهاتنیان لیكرا . وەلە دیداریكی كورتدا لە بالیۆزخانەی عیراق رەوشی ولات وئەنجامەكانی سەردانی ئەم دواییەی وەفدی كوردستان بۆ بەغدا تاووتوی كرا

كاتژمیر 4.00 ی ئیواری
ئەو خالانەی كە لە دیداری بەریز پۆل كەلڤەرت  سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی ئوسترالیا (سینات) باس كرا:
– پوختەیەك  دەربارەی رەوشی سیاسی  وئاینی وكۆمەلەی كراوەی كوردستان
– لەناوبردنی بنەماكانی رژیمی پیشوی رژیمی سەدام حسین لە پیناوی بنیاتنانی پیویستیەكانی بەرەوپیشەوە چوون.
– كشتوكال
– ململانیی نیوان شیعەو سوننە
– بەهیزكردنی حكومەتی یەكیتی نیشتمانی بەو رادەیەی لە توانایدا هەبی بەرەنگاری دەستیوەردانی دەولەتە دراوسیكان  بكات
– بەهیزكردنی هەم ئاهە نگی كاركردنی نیوان سوپاو پۆلیسی عیراقی
-كراوەیی كوردستان لەبەردەم بزنسدا ( بەردەوامی گەشتی ئاسمانی بۆ كوردستان)

كاتژمیر: 7.00 ئیواری
بە دەنگەوەچوونی داوەتنامەیەك  لەلایەن  دەولەتی یەكگرتووی ئیماراتەوە بە بۆنەی 35 سالەی دامەزراندنی دەولەتی ئیمارات ، بە ئامادەبوونی بەریز بالویزی عیراق وبەریز فەلاح بەكرو بەریز هەڤال سیان ، لەوی لە لایەن بالیۆزی ئیمارات و خیزانەكەیەوە زۆر بە گەرمی پیشوازیان لی كرا.
ئەمەش هەلیكی چاك بوو بۆ ئەوەی بەریز بەكر چاوی بە دیپلۆماتەكانی هەندی لە ولاتانی عەرەب و جیهان بكەویت ودەربارەی رەوشی عیراق وكوردستان لە گەلیاندا قسە بكا. ئەوانیش زۆر ئەم دیدارەیان پی خۆش بوو كە توانیان لە گەل كاربەدەستیكی رەسمی كوردستاندا بئاخڤن.

5.12.2006
كاتژمیر: 11 ی بەیانی
دیداریك لە گەل بەریز ئەلیكسەندەر داونەر وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا
–  بەریز داونەر بەخیرهاتنی بەریز بەكری كرد ، وبەریز فەلاحیش  سوپاسگوزاری خۆی پیشكەش بە ولاتی ئوسترالیا كرد بۆ ئەو رۆلەی لە ئازادكردنی عیراقدا هەیبوو  ، لەدواییدا بەریز دیوك چیستەر  و دەیڤد وینزەر (راویژكاری وەزیری دەرەوە) دریژەیان دا بەكۆبوونەوەكە كە تیایدا  خاتو ربیكا گریندلەی بەشداری كرد.

– پیناسەكردنی رەوشی هەنوكەیی سیاسی و كۆمەلایەتی كوردستان لەلایەن وەزیر بەكر
و ئەوەی روونكردەوە كە پیكەوەنانی كۆمەلیكی دیموكرات لە عیراقدا پیویستی بەیارمەتیەكی فراوان هەیە.
بەریز دیوك :
حكومەتی عیراق دەبی چ ری وشوینیك بگریتە بەر بۆ دابینگردنی ئاشتی.
وەزیر بەكر:
زۆر هیزی دەرەكی هەن كە پالە پەستۆ دەخەنە سەر حكومەت، لەم حالەتەدا پیویستە كاریكی وا بكری كارتیكردنی نەگەتیڤی ئەو دەستیوەردانە  دەرەكیانە كەم بكریتەوە.

بەریز دیوك :
چەند كاتی پیدەوی تاوەكو سوپاو پۆلیسی عیراقی بتوانن كۆنترۆلی  رەوشی ئاسایشی ناو بەغدا بكەن.
بەریز بەكر:
وا تەقدیر دەكری  لە دەورو بەری دووسالدا پۆلیس وسوپای عیراق بتوانن دەستەلاتی كۆنترۆلكردنی ئاسایشی رۆژانەی ناو بەغداو  هەموو عیراق لە هیزە فرەرەگەزەكان وەرگرن .
بەریز دیوك :
ئەو هۆیە سەرەكیانە چین كە لەوانەیە ببیتە هۆی پارچە پارچە بوونی عیراق؟

 بەریز بەكر:
خەلكی عیراق لەسەر چارەسەری سیستەمیكی فیدرال دیموكرات ریككەوتن ، وە بە شیوەیەكی ئازادانە بریاریاندا لە نیو ئەو سیستەمەدا بمیننەوە ، هەموو گروپە سیاسیەكانی عیراق لەگەل عیراقیكی فیدرالی دیموكراتدان، دەستوری عیراق نیشانە بەوە دەدا كە عیراق دەولەتیكی فیدرال دیموكراتە و هەموو گروپەكان لە سەر ئەم بنچینەیە ریككەوتون ، گەلی كوردستان  لەو پیودانگەوەو كار دەكا ، كە حكومەتی بەغدا ببیتە حكومەتی نیشتمانی هەموو عیراق و خەلكی دەیانەوی سیستەمیكی فیدرالی ئەوتۆ ببینن  كە تیایدا هەریمەكان حوكمی خۆیان بكەن وسەر بە حكومەتی بەغداش بن.
بەریز دیوك :
باری ئابووری كوردستان لە چیدایە؟
بەریز بەكر:
ئابوری كوردستان بەرەو بازاری كراوە دەروا و، كردنەوەی فرۆكەخانەی نیو دەولەتی ئاسانكاری خستۆتە بەردەم هاتوچۆكردنی كوردستان  ، هەروەها حكومەت پشتگیری لە وەبەرهینان دەكا و بە تایبەتیش وەبەرهینانی سەرمایە بیانیەكان لە ریگەی دروستكردنی پەنەلیكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە.
بەریز دیوك :
پەیوەندی نیوان توركیاو كوردستان چۆنە؟ حكومەتی ئیوە چۆن هەلس وكەوت لەگەل گومانەكانی توركیادا دەكات؟
بەریز بەكر:
حكومەتی كوردستان گرنگیەكی زۆری داوە بە پیوەندی ئاشتیخوازانە ی خۆی لە گەل توركیا، هەروەها كوردستان خۆی بە پارچەیەك لە عیراق دەزانی  وبروای بەوە هەیە كە ئەمە شتیكە دراوسیكان بۆیان نیە خۆیانی لە قەرە بدەن .
كوردستان دەیەوی  پارچەیەك بیت لە چارەسەری نەك  پارچەیەك بیت لە قەیرانیك.
حكومەتی كوردستان پیی خۆشە ئوسترالیا بالیۆزخانەی خۆی لە كوردستان بكاتەوە .
خەلكی كوردستان بۆ پیكەوەنانی عیراقیكی یەكگرتووی بە هیز كاردەكەن .
ئیستاش خەلكیكی زۆر لە خوارەوەی عیراق بەرەو كوردستان هەڵدەكشین ، چونكە كوردستان هەریمیكی ئارام و پا بەندی شارستانیەنە.

11.40 ی بەیانی
دیداریك لە گەل ئیان ماكفارلین وەزیری پیشەسازی و گەشت وگوزارو سەرچاوەكان

بەریز بەكر:
سۆپاس بۆ ئەو پشتگیریەی ئوسترالیا بۆ كوردستانی  كردوە ، هەر لە پیش روخانی رژیمی سەدام حسینەوە كوردستان خەباتی  بۆ دروستكردنی عیراقیكی دیموكراتی فیدرال كردوە

وەزیر  ماكفارلین:
كوردستان چەند ئارامە؟
بەریز بەكر:
هەر لە سالی 1991 وە كوردستان ولاتیكی ئارام بوە ، لە سالی 1992 كوردستان حكومەتی خۆی دامەزراندوە و ەلە پیناوی بنیاتنانی سیستەمیكی دیموكراتتدا بۆ هەموو عیراق خەباتی كردو
وەزیر  ماكفارلین:
ئایا حكومەتەكەی ئیوە هەتا دوای روخانی رژیمی سەدام حسین بە شیوەیكی ئاسایی كاری خۆی كردوە ؟
بەریز بەكر:
بەلی ، هەر لە سالی 1992ەوە حكومەتی ئیمە كاری خۆی كردوە، وە ئەم دەست بەكاربوونەی هەر بەردەوام بوە  لەسەردەمی رژیم وپاش روخانیشی.
وەزیر  ماكفارلین:
تیروانینی حكومەتی بەغدا بەرامبەر فیدرالیزم ودیموكراسی چیە؟
بەریز بەكر:
حكومەتی كوردستان ئامادەیی خۆی پیشان دا كە یارمەتی دامەزراندنی رژیمیكی فیدرالو دیموكرات لە عیراق بدا ، بیگومانیش لە نیو حكومەتەكەی بەغدادا چەندین كورد هەن.
وەزیر  ماكفارلین:
ئاینی سەرەكی لە كوردستاندا چیە؟
بەریز بەكر:
زوربەی خەلكەكەی موسلمانن ، بەلام خەلكی كوردستان  خۆی لە خۆیدا خەلكیكی میشك كراوەن وچەندین ئایینی تریش پیكەوە بە ئاشتی دەژین.

وەزیر  ماكفارلین:
پیشكەوتنی ئابوری و وبەرهینان لە كوردستان چۆن نەش و نما دەكەن؟
بەریز بەكر:
حكومەتی كوردستان پشتگیری لە وەبەرهینانی سەرمایەی بیانی دەكا بە راگەیاندنی یاسای وەبەرهینان و دامەزراندنی پەنەلی وەبەرهینان بە مەبەستی سەرەكیی پشتگیریكردنی كۆمپانیا بیانیەكان . كوردستان لە سەرچاوەی سامانی سروشتیدا ولاتیكی دەولەمەندە وپیشوازی لەو كۆمپانیایانە دەكا كە لە میانەی  پیشەسازیەكاندا كار  دەكەن. وە بە هۆی ئەوەی كوردستان سروشتیكی جوگرافی نایابی هەیە ، ئەمە وای كردوە كە هەلیكی چاك لە بەردەم گەشت وگوزاردا برەخسص.
پیویستیمان بە دروستكردنەوەی ژیر خانی ولاتەكەمان هەیە ، زوربەی دیهاتەكانی كوردستان لە سەردەمی رژیمی سەدام حسیندا روخینران ، لە پینج هەزار گوند چوارهەزارو پینج سەدیان تیكدراون و پیویستیشە درۆست بكرینەوە.

وەزیر  ماكفارلین:

ئایا بینای كۆمەلایەتی لە كوردستاندا درستكراوەتەوە؟
بەریز بەكر:
لە80% ی گوندەكانی هەریم دروست كراونەتەوە ، لە پاش روخاندنی رژیمی سەدام حسینەوە ئابوری هەریم روو لە بوژانەوەیە ، خەلكەكەش دەیانەوی تواناكانیان وەبەرهەم بینن و بەشداری لە بیناكردندا بكەن ، كوردستان بروای بە بازاری كراوە هەیە و هیواداریشە ئەو تیگەیشتنە لە هەموو عیراقدا سەرچاوە بگری.

وەزیر  ماكفارلین:
ئایا چ هەلیك بۆ كۆمپانیاكانی ئوسترالیا لەوی دەرەخسی؟

بەریز بەكر:
كۆمپانیاكانی سەر بە دەولەتانی هاوپیمان هەلی  زیاتریان لە بەردەمدایە بۆ كاركردن لە كوردستان.
وەزیر  ماكفارلین:
ئایا هەلی ئەوە هەیە كە وەبەرهینانی هاوبەش لە نیوان كۆمپانیا كوردیەكان وئوسترالیەكاندا دروست ببی؟

بەریز بەكر:
بەلی كار لە سەر ئەو جۆرە پەیوەندیە هاوبەشانە كراوە.

وەزیر  ماكفارلین:
لە چ ریگایەكەوە كوردستان نەوتی خۆی دەنیریتە دەرەوە؟
بەریز بەكر:
كوردستان نەوتی خۆی لە ریگای توركیاوە دەنیریتە دەرەوە  چونكە ئەوە لەبارترین ریگایە كە ئیستا لەبەر دەستماندا بی.  ئەگەر  ئەم نەوتە لە ریگای خواروەوە بنیرینە دەرەوە لەوانەیە مەترسی تەقاندنەوەی هەبی.
وەزیر  ماكفارلین:
ئوسترالیا یارمەتیدانی عیراق بە بەشیك لە لیپرسراویتی  نیو دەولەتی خۆی دەزانی ، ئوسترالیا پیی خۆشە پەیوەندی نیوان كۆمپانیا ئوسترالی وعیراقیەكان لە مەیدانی وەبەرهەمهینانی هاوبەشدا لە پاشەرۆژدا ببینی.
بەریز بەكر:
كوردستان بەخیر هاتنی كۆمپانیاكان وكونسولخانەی ئوسترالیا   دەكا لە هەریم.

كاتژمیر:12.30
خوانی نیوەرۆ لەسەر داخوازی  خاتو دیبورا ستۆكس سكرتیری یاریدەدەری یەكەمی وەزارەتی دەرەوە بە ئامادەبوونی گەورە كاربەدەستانی هەمان وەزارەت.
بەریز بەكر
سوپاسی ریكخراوە غەیرە حكومیەكانی كرد و وتی رژیمی سەدام حسین  مامەلەی لە گەل كورددا وەكو هاونیشتمانی دەرەجە دوو یان سی دەكرد ، لە دوای هەشتاكان رژیم زیاتر لە 180 هەزار مرۆڤی كوردی لە ناوبرد ، دەوروبەری 4500 گوندیشی ویران كرد
-ئیمە هیچ كاتی گرفتمان لە گەل میللەتی عیراقدا نەبوە بەلكو گرفتی ئیمە لە گەل حكومەتی عیراقدا بوە،  ئەمەش سیاسەتی بارزانی نەمر بوە هەر لە سەرهەلدانی شورشەوە تا ئیستاش.
– ئیمە لە ریگەی پەرلەمانیكی هەلبژیرراوەوە لە سالی 1992دا بریارمان دا لە ریگەی سیستەمی فیدالەوە ببەستریین بە عیراقەوە ، لەو كاتەدا ئیمە هیچ پەیوەندیەكمان لە گەل رژیمی سەدام حسیندا نەبوو.
-كوردستان ولاتیكی كراوەیە بۆ بزنس ، وە بە دەروازەی هەموو عیراق دادەنری ، چەندین كۆنفرانس و پیشانگای بازرگانی تیادا وە ئەنجام گەیاندراوە .
– سیستەمی بانك
– یاسای وەبەرهینانمان لە كوردستان هەیە وباوەرمان بە بازاری ئازاد هەیە بۆ كوردستان و هەموو عیراق.
– كشانەوەی هیزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق بی بەرنامەیەكی دیاروروون  ئەنجامی نیگەتیفی لی دەبیتەوە.
– كوردستان پشتگیری لە حكومەتی مالكی دەكات
– بیروبۆچوونی كورد بۆ مەسەلەی كەركوك

ئامادەبوەكان:
سوپاسی بەریز بەكریان كرد بۆ ئەو زانیاریە بە نرخانەی پیی راگەیاندن وباسی ئەوەیان كرد كە ماوەیەك بەر لە ئیستا وەزیری نەوتی عیراق سەردانی ئوسترالیای كردبوو ، دوایی ئامادەبوەكان دەربارەی یاسای هیدروكاربۆن پرسیاریان لە بەریز بەكر كرد .
وەزیر بەكر:
یاساكە روونە وبە گویرەی دەستور مافەكانی تیا روون كراونەتەوە ، بەغدا بە تەنیا ناتوانی باسی نەوت بكات  ، یاسایەكی تایبەت بە هایدرۆكاربۆن كە بەشیكی زۆری تەواو بوە لەم زوانەدا  دەردەچی
نوینەری وەزارەتی بەرگری:
چ كیشەیەك لە سەر فیدرالیەت هەیە؟
وەزیر بەكر:
بیرو بۆچوونی كوردی لەم بارەیەوە بۆ روون كردەوە.

ئەندامیكی لیژنەی پشكنینی چەكە بە كۆمەلكوژەكان:
لە گەل دراوسیكانتاندا چۆن مامەلە دەكەن بە تایبەتی كە ئیستا فرۆكە خانەتان هەیەو ئاسمانیان بەكار دەهینن؟
وەزیر بەكر:
ریز لە یاساو پەیوەندیەكانی نیوانمان دەگرین لە سەر بنەمای دەست نەخستنە كاروباری یەكتریمانەوە. كورد  هەول دەدا ببیتە پارچەیەك لە چارەسەركردنی گرفتەكان و سەرەك وەزیرانی كوردستان داوای لە سەرمایەدارانی عەرەب كردوە كە لە كوردستانەوە دەست وەبەرهینان بكەن  بۆ سوودی هەموو عیراق .

ئەندامیكی ئۆز ئەید:
تا چ رادەیەك ماوە هەیە لە كوردستان كە ئوسترالیەكان لە ریگەی سیستەمی (ترستفاند) كار بكەن.
شبلی:
كونسلخانەی خۆتان لە هەولیر بكەنەوە
وەزیر بەكر:
ئیلیكتریك ، پالاوتەی نەوت ، راهینان ، فیركردن

بریاری 986 ی نەوت بەرامبەر خواردەمەنی بە شیوەیەیەكی ناشیاو بە ریوە دەبرا وخەلكی عیراق وبە تایبەتی كورد سوودیان لی نەگرتبوو. ئاگاداری و ئامۆژگاری نەتەوەیەكگرتوەكانمان كرد بەلام گوییا لی نەگرتین،  كورد گەلی قوربانی داوە بەلام هیشتاش هەر مافەكانی دەخوری.
–  بەشداربوەكان سوپاسی وەزیر بەكریان كرد بۆ ئەو روونكردنەوانەی بۆ ئەوهەمووبابەتانەی كە لە نیو كۆبونەوەكەدا باس كران.

كاتژمیر 3.15
گروپی برادەرایەتی پەرلەمانی ئوسترالیا-عیراق
بەشداربوەكان:
سیناتۆر رۆس لایتفوت ، سیناتۆر جولیان مەك گواران ، سیناتۆر جۆرج براندیز، دكتۆر  دەنیس جینسن ، سیناتۆر كونسیتا فیرافانتی – ویلز ، بەریز ئەندرۆ لامینگ ، بەریز ڤینسنت وولكوك و بەریز كەیس  بلیس .

پیناسەیەك دەربارەی میژو ورەوشی ئیستای كوردستان لە لایەن بەریز وەزیر بەكرەوە:
– جیابوونەوەی سیاسی كوردستان لە عیراق لە 1991
– هەلبژاردنی یەكەم پەرلەمانی كوردستان  ودامەزراندنی حكومەتی هەریم لە 1992
– كورد بە ئاشكرا لە سالی 2002 سەپۆرتی كۆتایی پی هینانی رژیمی سەدام حسینی كرد
– كوردستان پالپشتی هیزە هاوپەیمانەكانی كرد و شان بەشانی هیزەكانی ئەمریكا لە باكور شەری كرد.
-لەگەل روخانی رژیمدا ، حكومەتی كوردستان پشتگیری خۆی ورینمایی خۆی  خستە بەردەست   بەغدا.

سیناتۆر براندیز:
ئایا ریگادانی حكومەتی عیراق بە دروستكردنی هەریمیكی كوردی ئامانجیكی ئەوتۆیە كە كورد قبولی بكا؟
بەریز بەكر:
كوردستان گەورەترین نەتەوەیە كە ولاتی سەربەخۆی نیە ، حكومەت پیی باشە كە هەریمی كوردستان لە چوار چیوەی عیراقدا بمینیتەوە.

  سیناتۆر براندیز:
ئایا باشتر وایە فیدرالیەت بخریتە لاوەو دەستەلات بەسەر هەریمەكاندا دابەش بكری؟
بەریز بەكر:
چاكترین بۆچوون ئەوەیە كە چەند هەریمیكی خاوەن دستەلات هەبی لە گەل بوونی حكومەتی ناوەند لە بەغدا.

دكتۆر جینسن:
ئایا هیزەكانی هاوپەیمان دەبی چی بكەن بۆ یارمەتیدانی كەمكردنەوەی توندو تیژی؟
بەریز بەكر:
-بەهیزكردنی سوپاو پۆلیسی عیراق بۆ ئەوەی بتوانن مامەلە لە گەل ئەو رووداوانەدا بكەن كە هەموو رۆژی دەقەومی.
– رەخساندنی توانای ئابووری كە ئەمە دەبیتە هۆی پەرەپیدانی هەلی زیاتری كاركردن.
– گرنگە كە هیزە هاوپەیمانەكان ئەركەكانی خۆیان بەجی بهینن ، ئەگینا بی ئارامی لای خەلكی دروست دەبی.

دكتۆر جینسن:
بە چی ریگایەك ئەوانە جی بەجی دەكرین؟
بەریز بەكر:
-راهینانی هیزەكانی عیراق
– پشتگیری كردنی حكومەت
– قەدەغەكردنی دەست تیوەردان و كارتیكردنی نەگەتیفانەی ولاتانی دراوسی

دكتۆر جینسن:
چی  بوون ئەو هۆیانەی كە نەیانهیشت یاخیبوەكان هەمان كارتیكردنیان لە كوردستان هەبی؟
بەریز بەكر:

خەلكی كوردستان كۆمەلیكی یەكگرتوەو دیموكراتیەت پەسەند دەكات و عیلمانیشە و ریزی بیروباوەرە ئاینیەكان دەگری.

كاتژمیر 4.30 ئیوارە

چاوپیكەوتنی خاتوو جولی بیشوپ، وەزیری پەروەردە، زانیاری و راهینان ، وەزیری یارمەتیدەری سەرەك وەزیران بۆ یارمەتیدانی ئافرەتان.
دوكتۆر جەید شارپلس لە دیدارەكەدا بەشداری كردبوو
پیناسەیەك دەربارەی میژو ورەوشی ئیستای كوردستان لە لایەن بەریز وەزیر بەكرەوە:
– جیابوونەوەی سیاسی كوردستان لە عیراق لە 1991
– هەلبژاردنی یەكەم پەرلەمانی كوردستان  ودامەزراندنی حكومەتی هەریم لە 1992
– هەمووشتیك لەلایەن رژیمی سەدام حسینەوە لە عیراقدا ویران كرابو
– عیراق ولاتیكی دەولەمەندە لە چەند لایەنیكەوە
وەزیر بیشۆپ:
ئایا نیسبەتی كورد لە عیراق چەندە؟
وەزیر بەكر :
نزیكەی لە سەدا بیست وپینجی عیراقیەكان كوردن و نزیكەی چوار ملیون كەسیان لە هەریمدا دەژین وكۆی كورد لە هەموو عیراقدا شەش ملیو ن كەسە. لە سالی ئایندەدا سەرژمیری گشتی دەكری بۆ دیاری كردنی نیسبەتی راستەقینە
-كوردستان بە شیوەیەكی گشتی پشتگوی خرابوو ، لەبەر ئەوە بە ولاتیكی كشت وكالی ناسراوە و پیشەسازی نیە و كارگەشی تیا دروست نەكراوە.
– حكومەتی كوردستان هانی خەلكی دەدا بچنەوە لادیكانیان و هەولی دروستكردنەوەیان بدەن.
– كەم وكوری ژیرخان ئەوە دەگەیەنی كە كەمیەكی بەرچاو لە بوونی ساختمانی قوتابخانەدا هەیەو چەند قوتابخانەیەك لە ساختمانی قوتابخانەیەكدا دەوام دەكەن.
– حكومەت كۆمەلگایەكی كراوەی پی باشە كە هانی فیربوون بداو هەموو كەسیكیش بتوانی سوودی لی ببینی.
– خەلكی كوردستان لە پیشكەوتندان و بروایان بە مافی ئافرەتان هەیە و ریگاشیان بۆ خۆش دەكەن كە لە حكومەت و هەموو جیگایەكی كۆمەلگادا رۆلی خۆیان هەبی.
– یارمەتیدانی عیراق لە لایەن ئوسترالیاو هاوپەیمانانەوە پیویستە بۆ ئەوەی لەسەر پیی خۆی راوەستی.
وەزیر بیشۆپ:
ئوسترالیا دەیەوی یارمەتی بدا،و لە مەیدانی پەروەردەو فیركردندا زۆرلە پیشە ، هەروەها چەندین مینحەی خۆیندنمان هەیە وەكو  مینحەی (ئیندەڤۆر) كە ژمارەكەی لە پاشەرۆژدا زیاد دەكری ، هەروەها مینحەی دیكەش هەن كە پەیوەندە بە ( ئۆز ئەید) . ئوسترالیا لای پەسەندە كە قوتابی عیراقی وەربگری.
ریكخستنی دیداریك  لە گەل مولحەقی رۆشنبیری  عیراق وفەرمانبەرانی خویندنی جیهانیدا لە ریی ( بەشی خویندنی ئوسترالیا )وە بۆ تیگەیشتنی رەوشی خۆیندن لە عیراقدا.

2006-12-11
كاتژمیر : 3.30 ی ئیواری
دیدار لە گەل وەزیر ئەریك ئەبیتز وەزیری پاراستنی سەرچاوە  دەریاییەكان ودارستانەكان
بەریز پیتەر گرین وود بەریوەبەری گشتی ئۆفیس لە دیدارەكەدا بەشداری كردبوو.
بەریز بەكر:
لابردنی سەدام حسین سەركەوتنیكی گەورە بوو ، گرنگترین ئەركی ئیمە ئیستا دروستكردنی دەولەتە لە ریگای پەرەپیدانی ئابوری و دروستكردنەوەی ژیرخانەكان خویندنەوە ، كوردستان جیگایەكی كشتوكالیە و ئاویكی زۆری هەیە و خاوەن  زەویەكی بە پیتە و كەش  وهەوایەكی باراناوی و بەفرینی هەیە ، خەلكەكەشی حەزیان لە كاركردنە.
وەزیر ئەبیت:
چی جۆرە دانەویلەیەك لە كوردستان وەبەرهەم دەهینری؟
بەریز بەكر:
هەموو جۆرە دانەویلەیەك لە كوردستان دەچینری، میوەهات (مۆزی لی دەرچی) و سەوزە و گەنم وجۆ، بە داخەوە لە سەردەمی رژیمدا گەلی لە دارستانەكانمان لە ناوبران ، چونكە رژیم وای دەبینی كە ئەو جیگایانە ، شوینی خۆشاردنەوەی پیشمەرگەكان بوون ، لە هەمان كاتدا ئەو بۆمبە كیمیاویانەی رژیم لەو ناوچانەدا بەكاری هینا وای كرد كە هەندی لەو جیگایانە بە كەلكی  كشتوكال نەیەن .
– كوردستان لە كۆمەلگای جیهان جیا كرایەوە ، چونكە وەكو ولاتیك نەناسرابوو ، خەلكی دەیانەوی ولاتەكەیان دروست بكەنەوە  و دەستیان بە گەرانەوە كرد.
– بە داخەوە كوردستان سودی لە گری بەندی نەوت بۆ خواردن وەر نەگرت ، چونكە هەموو ئەو داهاتە یەكسەر دەچوە گیرفانی رژیمەوە ، ئەمە وای كرد كە دەرامەتی هەریمەكەمان ئەوەندە كەم بیتەوە كە نەتوانی ژیرخانی خۆی دروست بكات وەكو دروست كردنی بەنداو كە پیویستە بۆ وزەی ئەلكتریك و ئاودان.
– لە كوردستان هەلی ئەوتۆ رەخساوە كە سامانە ئاویەكان پەرە پی بدری  وبەرهەمی ئاوی شیرین وەدەست بینین كە لە ماسی و سامانی ئاویدا خۆی دەبینیتەوە.
– كوردستان دەروانیتە بەستنی پەیوەندی توند تر لەگەل ئوسترالیادا چ لە رووی سەردانەوە بیت یان  راهینان وپرۆگرامی تر.

وەزیر ئەبیت:
دەربارەی عیراق بە گشتی قسەم بۆ بكە، كاروبارەكان لە راستیدا چۆن بەریوە دەچن؟
وەزیر بەكر:
– پرۆژەكانی حكومەت بەردەوام عیراق بەرەو پیشتر دەبات، لە ماوەیەكی نزیكی رابوردوودا  دوو هەلبژاردن لە عیراق سازدرا ، وە خەلكی سەرەرای رەوشی نالەباری ولاتەكەیان روویان لە سنووقەكانی هەلبژاردن كرد بۆ پیكەوەنانی حكومەتی دیموكراتی, پەرەپیدانی ئابووری وكار فەراهەمكردن و فیركردن و گۆرینی پۆزەتیفانەی بیرو بۆچونی خەلك ، ئەوانە هەموویان پیویستیان بە كار هەیە.
-خەلكی بەرز هاوكاری هیزە هاو پەیمانەكان هەلدەسەنگینن ، بەریزیشەوە دەرواننە قوربانیەكانیان كە قەت بە خۆرایی نەچوە.
– خەلكیكی زۆر لە ئەنجامی سیاسەتەكانی رژیمی پیشوودا چەوسینرانەوە:
180    هەزار كەس لە ئەنفالدا كوژران  كە لە پیاو و ژن و مندال و پیر پیكهاتبوون  ، هەش هەزار پیاوی بارزانی لە سالی 1983دا كوژران چونكە خزمی سەورۆك بوون ، ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە نیوان (11-80) سالاندا بوون گواسترانەوە بۆ كامپە زۆرە ملییەكان بەلام كەسیان نەگەرانەوە نیو كەس وكارەكانیان ، تا ئەمرۆش ئیمە گورستانی بە كۆمەل دەدۆزینەوە ، ئەوانەی كە دژی جەنگن پیویستە گوی بیستی ئەو چیرۆكانە بن  ، ئوانە دەبی قسە لە گەل خیزانی ئەو قوربانیانە بكەن و گوی رایەلی چیرۆكەكانیان و چەوساندنەوەیان بن  .
ئەوانەی كە دژی جەنگن دەبی بزانن چی روویدا چۆن خەلكەكە  لەو وەختەوە كە هیزی هاوپەیمانان گەیشتنە ناوچەكە گوزەرانی  خۆیان پەرەپیدا.

وەزیر ئەبیت:
چەند هیكتار زەوی ویران كراوە؟
وەزیر فەلاح:
لە سالی 1961 ەوە تاوەكو روخانی رژیمی سەدام نزیكەی 41 بلیۆن دۆلاری ئەمریكی بە فیرۆ سەرف كراوە لە مەیدانی تیكدانی دەوروبەرو كشتوكالدا. حكومەت دەستی كرد بە شین كردنەوەی دارستانەكان ، بەلام گرفت لەوەدا بوو كە چۆن ئەو سەرچاوانە پەیدا بكەین كە تۆومان بۆ دابین دەكا.
– كورد سەربەرزە بەوەی كە هەرگیز تیرۆری بەكار نەهیناوە بۆ گەیشتنە ئامانجەكانی و هەرگیز كەسی بی گوناهی نەفراندوە و نەكوشتوە.
– بە بی دیموكراتیەت هەرگیز عیراق دروست ناكریتەوە و هۆی زۆری گیروگرفتەكانی عیراق دەگەریتەوە بۆ دەستیوەردانی ولاتانی دراوسی وەكو ئیران وسوریا.
– گەورەترین روو بەرووبوونەوە لە عیراقدا نەبوونی ئەمن وئاسایشە ، پیویستە هیزە هاوپەیمانەكان یارمەتی بدەن بۆ راگرتنی دەستیوەردانی نەگەتیفانەی دەولەتانی دراوسی.
– توركیا وا تیدەگا كە هەر گیروگرفتیك لەناو كۆمەلگای كورددا روو بدا لەوانەیە لە نیو كوردی توركیاشدا رەنگ بداتەوە.
– عیراق لە مەیدانی راهینان و پرچەك كردنی هیزەكانیدا پیویستی بە یارمەتی هەیە. هەروەها پیویستی بە سەركردەی سوپایی  راستگۆو چوست وچالاك هەیە.
– زۆر گرنگە كۆمەلگای نیو دەولەتی پالپشتی عیراق بكا ویارمەتیشی بدات بۆ ئەوەی جاریكی تر بتوانی لەسەر پیی خۆی راوەستیتەوە.
– كیشانەوەی هیزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق دەبیتە هۆی نا ئارامی  ولات ، ئەو هیزانە دەبی بمیننەوە تا ئەو كاتەی عیراقیەكان دەتوانن حوكمی خۆیان بكەن.

وەزیر ئەبیت:
سوپاس ئەمە شتیكی زۆر سەرنج راكیشە. زۆر جیی خۆشیە كە دەنگوباسی چاك دەربارەی عیراق دەبیستین ، لای ئوسترالیەكان زۆر گرنگە كە ئاگاداری شتە پۆزەتیفەكانی عیراق بن  ، دیارە میدیا بابەتیانە ناروانیتە رووداوەكان و تەنها هەر باسی تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیل و كوشتن دەكەن.
وەزیر بەكر:
پیمان خۆشە كە كوردستان ببیتە دەروازەی بزنس بۆ عیراق ، هەروەها ماوەیەكی فراوان لە بەردەم وەبەهینانی تیایە چ لە مەیدانی خویندن یان بینای ژیرخانەكان یان دروستكردن و پیشەسازی.

وەزیر ئەبیت:
خەلكانی ئوسترالیا لایان گرنگە گوی بیستی شتی پۆزەتیف بن ، من حەز دەكەم لە بلاوكراوەكەی خۆمدا بابەتیك دەربارەی ئەوەی تۆ بە منت راگەیاند بلاو بكەمەوە.
– وەزیر ئەبیت داوای كردكە كۆپیەك لەو وینەیەی پیكەوە كیشایان بە ئیمیل بۆ بەریز پیتەر گریین وود بنیردریت.

كاتژمیر: 4.30 ئیواری

دیداری بەریز جیم لۆید وەزیری ناوخۆ و ناوچەكان و ریگاو بانەكان بە بەشداریكردنی  خاتوو لیونی هەمینگ وەی (راویژكار).
وەزیر لۆید:
ماوەی چەندە ئیوە لە ئوسترالیان؟
وەزیر بەكر:
ئەوە چوار رۆژە لە ئوسترالیام ، بۆ ئەوە هاتووم كە سوپاسگوزاری خۆمان بە ئوسترالیا بگەیەنین بۆ ئەو یارمەتیەی لە پرۆسەی ئازادكردنی عیراق لە رژیمی سەدام حسین دای.
– بە داخەوە شتیكی چاك نیە كە میدیا ئەو هەوالە خراپانە بلاو دەكاتەوە ، زۆر گرنگە خەلكانی ولاتانی هاوپەیمان باشی و خراپیەكان وەكو خۆی ببینن.
– عیراق ولاتیكی دەولەمەندە بەلام رژیم هەموو سامانی ئەو ولاتەی بۆ كاروباری سوپایی و بۆ چەوساندنەوەی میللەت تەرخان كردبوو.
– لە گەل روخانی رژیمدا هەل لە بەردەم میللەتدا رەخسا ولاتەكەی بنیات بنیتەوە.
-بە بی یارمەتیدانی هیزە هاوپەیمانەكان میللەتی عیراق لەوانەبوو هەر لە ژیر رژیمی داپلۆسینەری  سەدامدا بمایەتەوە.
– خەلكی عیراق ئیستا دەتوانی ئیستا دەنگی خۆی بدا ودوو جار ئەم كارە راپەراندوە سەرەرای دەستدریژی وتوندوتیژی یاخیبوەكان.
– كەم وكورتیەكی زۆر لە بنیاتی ژیرخانی ولاتەكەماندا هەیە تەنانەت مندالەكانمان دەبی بە شیفت بچنە قوتابخانە ، چونكە ساختمانی تەواوی قوتابخانەمان نیە.
– نائارامی عیراق دەگەریتەوە بۆ دەستیوەردانی دراوسیكان  ، و سوریاو ئیران هەریەكە ئەجندەی خۆیان هەیە لە سەپۆرتكردنی كاری توندوتیژی لە عیراق.
– عیراق هەولی فیدرالیزم دەدات، لەگەل بوونی حكومەتی فیدرالی لە بەغدا
وەزیر لۆید:
هەروەكو حكومەتەكانی ویلایەتەكانی ئوسترالیاو حكومەتی فیدرال؟
وەزیر بەكر:
بەلی راستە
وەزیر لۆید:
گرنگە لەوە دلنیابین مەسەلە پۆزەتیفەكان پیش دەخرین ، چونكە ئەمریكا وئوسترالیا
لایان قورس دەبی بەرگری لە رەوشی ئیستایان بكەن لە عیراقدا.
وەزیر بەكر:
دەمانەوی ئەوە  رابگەیەنین كە لە عیراقدا پیشكەوتن لە برەودایە ، كارەكە لەوی تەنها هەر بۆمب تەقینەوەو كوشتن  نیە :
– 80% لادیكان دروستكراونەتەوە و زوربەشیان لە جاران گەلی جوانتر بیناكراونەتەوە.
– لەم نزیكانەدا فرۆكەخانەیەكی نیودەولەتی دەكریتەوە كە لەسەر زەویەك دروست دەكری پیشتر سەربازگە بوە.
– ئیمە حكومەتیكی راستگۆمان پیویستە، كە پالپشتی خەلك بی و ئەو خەلكەش بروایان بە حكومەتە دیموكراتیەكەیان هەبی.
– ئیمە دەمانەوی كۆمەلگای نیو عیراق ، بی گویدانە جیاوازی ئایین و بیروباوەرە جیاجیاكان پیكەوە بژین.
وەزیر لۆید:
ئایا شیوەی حكومەتەكەتان دەشوبهیننە هەمان مۆدیلی سیستەمی  حوكم لە ئوسترالیا؟
بالیۆز شبلی:
پەیرەوی فیدرالیزم سازدراوە
وەزیر بەكر:
كورد عەرەب نین، بەلام حەز دەكەن لە گەل عەرەبدا شەریكایەتیەكی هاوبەشی وەكو یەكیان هەبی، گرنگە لەگەل گرفتەكانی كۆمەلگای عیراقدا مامەلە بكری ، كورد  هاودەنگە لەگەل شارستانیەتی دونیای نویدا ، ئیمە پشتگیری لە مافی ئافرەتان دەكەین ، هەموو ئایینەكان قبوول دەكەین ، كوردستان دەیەوی ببیتە پارچەیەك لە عیراقیكی فیدرالی دیموكرات ، كورد هەرگیز پەنای نەبردۆتە بەر  تیرۆر و توندو تیژی  بۆ زیادكردنی دەستكەوتەكانی ، كوردستان بەهەشتیكی ئارامە بۆ عەرەبەكان و كریستیانەكانیش.
وەزیر لۆید:
ئایا لە كوردستان هیچ توندو تیژی هەیە؟
وەزیر بەكر:
نەخیر لە كوردستان هیچ توندو تیژیەك نیە و كورد خەلكیكی ئاشتیخوازن و لەگەل چەندین كۆمیونیتی دیكەدا  یەكسان دەژین.
خاتوو هەمین گوای :
وەزیری بەریز ئیوە خۆتان قەت دەرستان وتوەتەوە؟
وەزیر بەكر:
بەلی من ئارەزویەكی  تایبەتیم هەیە بۆ فیربوون وتنەوەی زمانی ئینگلیزی ، رژیم ریگای نەدام لە عیراق بخوینم ، بەلام پاش 1992 توانیم بچمە بەریتانیا بۆ خویندن.
خاتوو هەمین گوای:
ئایا هیچ بابەتیكت هەبوە لە رۆژنامەكانی ئوسترالیادا؟
وەزیر بەكر:
ئەم بەیانیە لەگەل رۆژنامەكانی ئوسترالیادا قسەم كرد.
وەزیر لۆید:
چەندە ئیوە كاری بالیۆزی دەكەن؟
بالیۆز شبلی:
لە 2004 دەستنیشان كرام و ئەوە چوار سالە كاری بالیۆزی دەكەم و ئەم چەند سالانە شارەزاییان پی بەخشیم
وەزیر لۆید:
ئایا هیچ وتویژیك لە نیوان هەردوو پەرلەمانماندا هەیە؟
شبلی:
گروپیكی برادەرانی ئوسترالی عیراقی دروست بوە
– ئالوگۆری سوپاسگوزاری لە نیوان شبلی وئەوانی تردا كرا

ئەمەو لە دانیشتنەكاندا هەریەك لە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئوسترالیا بەریز هەڤال سیان و بالیۆزی عیراق ئامادە بوون.

 

Falah Mostafa Australia3   Falah Mostafa Australia2 1

error: Content is protected !!
Scroll to Top