KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دکتۆر ئومێد سەباح و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوە

دکتۆر-ئومێد-سەباح-و-بەرپرسی-فەرمانگەی-پەیوەندییەکانی-دەرەوە-کۆبوونەوە

دکتۆر ئومێد سەباح و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوە

 هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەوە پێشوازی کرا ،
لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، تیشک خرایە سەر ڕێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ڕەچاوکردنی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و بەرفراونبوونی کاروبارەکانی تایبەت بە پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان .
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لە هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی ناوەڕۆکی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران کرد تایبەت بەو بابەتە .
پاش ڕا گۆڕینەوە و بەرچاوڕوونی زیاتر و لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ، د.ئومێد سەباح ئامادەیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی پیشاندا لە چارەسەرکردنی کێماسی و داواکارییەکان .

error: Content is protected !!
Scroll to Top