KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دوای تەواوبوونی وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی كەمدەرامەتان دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت

دوای-تەواوبوونی-وادەی-پڕكردنەوەی-فۆرمی-یەكەكانی-كەمدەرامەتان-دەست-بە-دابەشكردنیان-دەكرێت

دوای تەواوبوونی وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی كەمدەرامەتان دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە ٨ـی ئابی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌‌‌‌، لە ڕێوڕەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگه‌ياند، تاکوو ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٣، سێ هەزار و ٣٩٨ خێزان فۆرمیان پڕكردۆتەوە و لە ڕێگای ئەو لینكەی دانرابوو فۆرمەكانیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنە و نیشتەجێكردن، ناردووەتەوە.
فۆرمەكە، بەشێوەی سەرهێڵ (Online)ـە، تا ١ـی كانونى يەكەمی ئەمساڵ بەردەستە، واتا پڕكردنەوەی فۆرمەكە و ناردنی بۆ وەزارەت، تا ٢٠٢٣/١٢/١ دەبێت و پێویستە هاووڵاتییان تا ئەوكاتەی بۆیان دیاریكراوە فۆرمەكەیان ناردبێت.
پرۆژەكە لە دوو بەش پێكهاتووە و ٩ هەزار و چواریەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش بەشی یەكەمی پرۆژەكە ٩٥%ـی تەواو بووە و بەشەكەی تریشی كاركردن تێیدا بەرده‌وامە، پاش تەواوبوونی پڕكردنەوەی فۆرمەكانیش، یەكەكان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت، ئەمەش بەشێوەی قیستی درێژخایەن، كە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ دەبێت و بێ پێشەكییە و بە قیستی مانگانە دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی فۆرمەكەیان پڕكردۆتەوە و مەرجەكان دەیانگرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top