KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ کەمدەرامەتان ڕاگەیانرا

دابەشکردنی-فۆرمی-یەکەی-نیشتەجێبوون-بە-قیستی-درێژخایەن-بۆ-کەمدەرامەتان-ڕاگەیانرا

دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ کەمدەرامەتان ڕاگەیانرا

رۆژی سێشەممە ٨ـی ئابی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند: “لە ئەمڕۆوە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە داواکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لەهەرێمی کوردستان کارا دەکرێت و ئەو کەسانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بڵاودەکرێنەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە؛ كە فۆرمەكە بەشێوەیەکی زانستی داڕێژراوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیاری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان”.
دانا عەبدولکەریم، گوتیشی: “پێشکەش کردنی داواکاری تاوەکو رۆژی 1/12/2023 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە بەپێی یاسای نیشتەجێبون خاڵبەندی دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی داواکاریان پێشکەش کردووە، دواتر لەلای لیژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەت ووردبینی بۆ دەکرێت و پاشان ئاراستەی ئەو لیژنانە دەکرێت، کە لەچوارچێوەی یەکە کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، واتە لە ھەر سنوورێک یەکەیەکی کارگێڕی هەبوو، لەو سنورە لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ پەسەندکردنی خاڵبەندییەکە”.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەشدا: “ژمارەی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون و 9 هەزار و چوار یەکەیە، لەو یەكانە بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیان تەواو نەکراون، پرۆسەی دابەشکردنەکەش لەڕێی ئەو فۆرمەوە دەستپێدەکات، شێوازی قستەكەشی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و بە 25 ساڵ و قیستی مانگانە دەبێت”.

لینكی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون

error: Content is protected !!
Scroll to Top