KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

تۆمارکراوانی پرۆژەی “هەژماری من” گەیشتە 200 هەزار مووچەخۆر

تۆمارکراوانی-پرۆژەی-“هەژماری-من”-گەیشتە-200-هەزار-مووچەخۆر

تۆمارکراوانی پرۆژەی “هەژماری من” گەیشتە 200 هەزار مووچەخۆر

پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە “هەژماری من”دا گەیشتە ٢٠٠ هەزار مووچەخۆر، هاوکات ٢٣ هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و ٣٦ ئامێری پارەڕاکێشانیش دامەزرێنراون.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٥-١-٢٠٢٤، ڕایگەیاند: “ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتاییی ٢٠٢٤، ملیۆنێک هاووڵاتیی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانک بگات.”
دەشڵێت: “بەڵێنەکانمان بەجێ دەگەیەنین.”

پرۆژەی “هەژماری من” پرۆژەیەکی بانکیی نوێخوازانەیە، سیستەمی دابینکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانە لە ڕێگەی پشبەستن بە هەژمارە بانکییەکان؛ چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی ئاییندەدا، پرۆسەکە هەنگاوی گەورەتر بهاوێت و وەرچەرخان لە بزاوتی ئابووریی کوردستاندا بێنێتە کایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top