KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

تا ئێستا ١٤٤ هەزار و ٩٣٠ کرێکار دەستبەری کۆمەڵایەتی کراون

تا-ئێستا-١٤٤-هەزار-و-٩٣٠-کرێکار-دەستبەری-کۆمەڵایەتی-کراون

تا ئێستا ١٤٤ هەزار و ٩٣٠ کرێکار دەستبەری کۆمەڵایەتی کراون

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پشتیوانیکردنی کرێکاران و کەرتی تایبەت، پرۆسەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران گەشەی پێ دراوە و تاکوو ئێستاش ١٤٤ هەزار و ٩٣٠ کرێکار دەستەبەر کراون.

بە دوو یاسا پارێزگاری لە مافی کرێکاران دەکرێت، یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ژمارە ٣٩ی ١٩٧١ و یاسای کاری ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧.

بەپێی یاسا بەرکارەکان، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، ٢٠ ساڵ خزمەت و ٦٠ ساڵ تەمەنە. بۆ ئافرەتانیش ٢٠ ساڵ خزمەت و ٥٥ ساڵ تەمەن دیاری کراوە. بەوەش تاکوو ئێستا ٨٨٠ کەس خانەنشینی وەردەگرن.

مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند:”پێویستە هەر خاوەن پرۆژەیەک کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت تاکوو خۆیان دەستەبەر بکەن. لەو دەستەبەرەدا، ٥٪ی مووچەی کرێکار و ١٢٪ی داهاتی خاوەنپرۆژە دەخرێتە سەر سندوقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ”.

گوتیشی “جگە لە پرسی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، نابێت هیچ کرێکارێک مووچەکەی لە ٣٥٠ هەزار کەمتر بێت”.

ناوبراو گوتیشی: “هەندێک خاوەنکار دەیانەوێت کرێکاران دەستەبەر نەکرێن، هانیان نادەن و زانیارییان لێ دەشارنەوە، لەبەر ئەوەی نایانەوێت داهاتیان کەم بێتەوە، ئەمەش سزای لەسەرە، بەپێی ماددەی ٩٦ شاردنەوەی زانیاری سزای لەسەرە و تۆمەتبار لێپرسینەوەی لێ دەکرێت. بۆیە پێویستە کرێکاران هۆشیار بن و خۆیان تۆمار بکەن، تا دواتر مافی خۆیان وەرگرنەوە.”

هەر لە هەمان چوارچێوەی خزمەتدا، حکومەتی هەرێم گەرمەهێڵی پەیوەندیی ژمارە ٥٥٠٠ـی بۆ کرێکاران داناوە، تا گەر کێشەیەکیان لە کاردا بۆ دروست بوو، پەیوەندی بکەن و لێپرسینەوە بکرێت و دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگاکانی کار بکرێت.”

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top