KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا

بە-فەرمانی-سەرۆکی-حکومەتی-ھەرێمی-کوردستان-ئەنجومەنی-گشتی-ڕاژە-دامەزرێنرا

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٢ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا، لەپێناو کاراکردنی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە،بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢

error: Content is protected !!
Scroll to Top