KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بەپیشەسازیكردنی بەرهەمی پەتاتە سەدان هەلی كار دەڕەخسێنێت

بەپیشەسازیكردنی-بەرهەمی-پەتاتە-سەدان-هەلی-كار-دەڕەخسێنێت

بەپیشەسازیكردنی بەرهەمی پەتاتە سەدان هەلی كار دەڕەخسێنێت

یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاركردنە لەسەر بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ، بە ئامانجی سەرخستنی بەرهەمی ناوخۆییی زیاتر و ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و دۆزینەوەی هەلی كار لە ناوخۆ، ئەمەش بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز؛ لەم چوارچێوەیەشدا پاش بەرهەمهێنانی زیاتری پەتاتە و بۆ ساغكردنەوەی ئەم بەرهەمە لە ئێستادا و لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆك، یەکەمین و گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کە بەرهەمی ساڵانەی ١٠٠ هەزار تۆنە، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ دەستبەكار بكات و بە تەواوبوونیشی هەلی کار بۆ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکار دەڕەخسێنێت.

سەعید حەمۆ، چێنەری پەتاتەیە و دەڵێت: “لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەرهەمەكان زۆر بووە و هەر ساڵە و ڕێژەكە زیاتر دەبێت، ئەو پەتاتانەی ئێمە دەیانچێنن لە هەرە باوەكانن و بۆ تێكەنەچوونیان لە ساردخانەكاندا هەڵدەگیرێن، بوونی ساردخانەكانیش زۆر سوودی هەبووە بۆ ئێمەی جووتیار، چونكە هەر جووتیارێك توانیویەتی نزیكەی ٣ هەزار تۆن پەتاتەی تیادا هەڵبگرێت، ئەمەش پارێزگاری لە نرخەكە و لە بەرهەمەكەشی كردووە”.
ئەم جووتیارە لە بارەی درووستكردنی كارگەكەوە دەشڵێت: “ئەگەر ئەم كارگەی فینگەرە تەواو ببێت، زۆر سوودی بۆ ئێمە دەبێت، جگە لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكانمان، پارێزگاری لە بەهای پەتاتەش دەكات”.
کارگەکە دەتوانێت تەواوی پێویستیی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، سەرمایەی ئەم کارگەیە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلارە و کارکردن تێیدا بەردەوامە و تەواوی ئامێرەکانی ئەم کارگەیە، هۆڵەندین و بەرهەمەکەشی هەمان کوالێتیی فینگەری هۆڵەندیی دەبێت؛ بڕیاریشە لە ڕێگەی وزەی پاکەوە کارەبا بۆ کارگەکە بەرهەم بهێنرێت و تەواوی سیستەمی ساردکەرەوەش لە نوێترین و باشترین تەکنەلۆژیای سەردەم تیایدا ئامادەکراوە.
بەشار موشیر، سەرپەرشتیاری کارگەكەیە و دەڵێت: “ڕێژەی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە كوردستان زیادی كرد و ساڵی ڕابردوو ٥٠٠ هەزار تۆن زیاتر بووە و پێشبینییش دەكرێت بۆ ئەمساڵ ٦٠٠ هەزار تۆن تێپەڕێنێت، لە كاتێكدا ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستیی ناوخۆیی ١٠٠ هەزار تۆن پەتاتەیە، واتا ئەم ڕێژەیە بەشی عێراق دەکات و دەتوانین بۆ دەرەوەشی هەناردە بكەین، لە كاتێكدا باشترین جۆری پەتاتەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە دروستكردنی كارگەی پیشەسازیی كشتوكاڵی یەكێكە لە ڕێگە چارەسەرەكانی ساغكردنەوەی بەروبوومی كشتوكاڵی، بۆ ئەم مەبەستەش بە شێوەی گرێبەست لەگەڵ جووتیاراندا بەرهەمەكانیان ڕێك دەخرێت و لەم پڕۆژەیەدا بە پیشەسازی دەكرێت”.
لەبارەی هۆكاری بەرەوپێشچوونی كار و بەرهەمی جووتیاران و زیادكردنی ڕێژە و باشتركردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، بەشار موشیر، ئەمەی بۆ لەپێشینەی كارەكانی كابینەی نۆیەم گەڕاندەوە و سوپاسی هەوڵەكانی حكومەتی كرد، كە دڵنیایی پێ داون لەوەی خەمخۆری ئەم كەرتەیە و دەشڵێت: ساڵ بە ساڵ لەم كابینەیەدا هەموو جۆرێكی بەروبوومی كشتوكاڵی ڕووی لە گەشەكردن كردووە”.

کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ، پشتیوانییەکی بەهێزی کەرتی تایبەتە لە پێناو بونیادنانی ژێرخانێکی باشتری ئابووری و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top