KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بەنداوى خنس تواناى گلدانەوەى ٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە

بەنداوى-خنس-تواناى-گلدانەوەى-٧-ملیۆن-مەتر-سێجا-ئاوی-هەیە

بەنداوى خنس تواناى گلدانەوەى ٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە

بەنداوی خنس، یەکێکە لە بەنداوە نوێیەکانی هەرێمی کوردستان و لە کابینەی نۆیەمدا لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک دروستکراوە؛ بەنداوەکە دووەم گەورەترین بەنداوی پارێزگای دهۆکە و لە جۆری خاکییە، تێچووەکەی زیاتر لە ٩ ملیار دینارە و دەتوانێت ٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، لەوبارەیەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “بەنداوى خنس گەورەترین پرۆژەى ستراتیژیی قەزای شێخانە، لە ڕووی کشتوکاڵییەوە زیاتر لە ١٢ گوند دەکەونە سەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی بەندواى خنس و سوودی لی وەردەگرن؛ هەروەها بەشێکی گوندەکانی تر کە دەکەونە ناحیەى ئەترووش و قەسرۆک و قەزاى شێخان لێی سوودمەند دەبن. سەبارەت بە ئاوى ژێرزەوییش سوودی بۆ زۆربوونی ئاو لەو ناوچەیە دەبێت.”
جگە لە لایەنی کشتوکاڵی و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی، پرۆژەکە کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر بووژانەوەى جووڵەى گەشتیارى لەو ناوچەیەدا هەیە.
کامەران محەمەد، هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی گوت: “بەنداوى خنس جێگەى دڵخۆشیی خەڵکی قەزاى شێخان و خنس و دەوروبەرییەتی، چونکە گرنگییەکی زۆرى بۆ گەشتیاریی ناوچەکە هەیە، خەڵکێکی زۆر لە هەولێر و موسڵەوە بۆ بەڕێکردنی کاتێکی خۆش، سەردانی ناوچەى ئەو بەنداوە دەکەن.”
کابینەی نۆیەم، گرنگییەکی زۆرى بە پرۆژەکانی بەنداو و پۆند داوە و لە پاراستنی سامانی ئاو و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیارى بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top