KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە

بەشی-مۆڵەتی-نێودەوڵەتیی-شۆفێری-لە-ئیدارەی-سەربەخۆی-سۆران-کرایەوە

بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە

* لەمەودوا لە ئیدارەى سەربەخۆی سۆران، هاووڵاتییان دەتوانن مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری، بە ٦٠ هەزار دینار لە ماوەى كه‌متر له‌ ٢٠ خوله‌ك وەربگرنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ى ئابی ٢٠٢٣، بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری، بە شێوەیەکی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: “بەدیجیتاڵکردنی دامودەزگا حکومییەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران، یەکێکە لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە داهاتووشدا کاری زیاتر بۆ بە دیجیتاڵکردنی دامودەزگا میرییەکان دەکەین.”
تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری، ٦٠ هەزار دینارە و لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ خولەک مۆڵەتەکە دەدرێتەوە خاوەنەکەی.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top