KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە

بەرپرسی-پەیوەندییەکانی-دەرەوەی-حکومەت-لەگەڵ-باڵیۆزی-نوێی-ئوسترالیا-لە-عێراق-کۆبووەوە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلین مایلز، باڵیۆزى نوێی ئوستڕالیا لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد.
بەرپرسى فەرمانگە بەخێرهاتنى باڵیۆزى کرد بۆ هەرێمى کوردستان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکى تازەى وەک باڵیۆزى ئوستڕالیا لە عێراق.
سەفین دزەیی پوختەیەکى سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان لەڕووی پێشکەوتن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان پێشکەش کرد، دواتر تیشکی خستە سەر پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەکانی دادگەی فیدڕالی و بایەخی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم.
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی کە توانی لەنزیکەوە ئاشنای بارودۆخەکە و تێڕوانینی حکومەتی هەرێم بێت سەبارەت بە پرسەکان. ویستیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیا جیاکان دووپات کردەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top