KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بەرهەمی خۆماڵیی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئەوروپا دەکرێت

بەرهەمی-خۆماڵیی-کوردستان-هەناردەی-وڵاتی-ئەوروپا-دەکرێت

بەرهەمی خۆماڵیی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئەوروپا دەکرێت

بەرهەمی خۆماڵیی جووتیارانی کوردستان، لە ڕێگەی کارگەیەکی ناوخۆییەوە، هەناردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکرێت و “یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم، بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانە”.

لە قەزای ئاکرێ، کارگەیەکی ناوخۆیی بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت، بەرهەمەکانی جووتیاران دەخاتە نێو کیسە و کارتۆنی تایبەتەوە، لەسەریان دەنووسێت (Made in Kurdistan) و ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوەیان دەکات.

لەمەودوا جووتیاران خەمی ئەوەیان نییە بەرهەمەکانیان چۆن و لەکوێ ساغ بکەنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و ئەو کێشەیەی جووتیاران، چارەسەر دەکات.

مەحموود محەمەد، جووتیارە و ساڵانەی ئەو بەرهەمەی کە بەرهەمی دەهێنێت بۆ هەناردەکردن دەهێنێتە ئەو کارگەیە، دڵخۆشە بەوەی کە بەرهەمەکەی نەک تەنیا لە کوردستان؛ لە وڵاتانی دیکەش دەفرۆشرێن.

لەبارەی کاریگەریی ئەو کارگانەوە، مەحموود محەمەد قسەی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد و گوتی: کارێکی زۆر باشە و ئێستا کۆمەڵێک کۆمپانیا دامەزراون کە دەستپیشخەریی دەکەن و بەرهەمەکانمان دەبەنە دەرەوە کە بێگومان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەرهەمەکانمان دەبێت”.

مەحموود، یەکێکە لەو جووتیارانەی کە سوودی لەو دەستپێشخەرییە وەرگرتووە و بەرهەمەکەت هەناردەی دەرەوە کراوە، بە دلخۆشییەوە باسی سوودەکانی کرد و گوتی: “نەک تەنیا بۆ من، بۆ هەموو جووتیارێکی کوردستان سوود هەیە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی دامەزراندنی بە چەندین کارگەی ناوخۆیی دراوە، کە دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بنێرنە دەرەوە.

برنج، سماق و تەحین وەک سێ بەرهەمی سەرەکیی خۆماڵی، بۆ هەناردەکردن ئامادەکراون و خراونەتە نێو بارهەڵگرێک و زۆری پێ ناچێت ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەفرۆشرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، قسەی لەگەڵ ئاراس حامید، خاوەنی کارگەکە کردووە و دەڵێت: “ئەو بەرهەمەی کە لە جووتیارانی دەکڕنەوە و بە چەند پڕۆسەیەکدا دەچێت و دەخرێتە ناو کیسە و کارتۆنەوە و بۆ هەناردەکردن ئامادەی دەکەن”.

خاوەنی کارگەکە ئەوەشی بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: “هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە وای کردووە بەرهەمی جووتیاران پارەی زیاتر بکەن و ئەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی بەرهەمی جووتیاران دەبێت”.

ئەو کارگەیە، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمەکان بنێرێتە وڵاتانی کەنداو و لەپاڵ ئەو هەنارەی هەناردە کراوە، برنج، سماق و تەحینی خۆماڵییش لە مارکێتەکانی وڵاتانی کەنداو بفرۆشرێن.

حکومەت، پاڵپشتیی جووتیاران دەکات و بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هاوکاریانە، ئەمە جگە لەوەی ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە و یەکێکیش لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم، بازاڕگەرییە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top