KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

بۆ هاوکاریکردنی قوتابیيانی خوێندنی باڵا بڵاوکردنەوەى ئەنجامی تاقیکردنەوەى توانستی زمان پێش خرا

بۆ-هاوکاریکردنی-قوتابیيانی-خوێندنی-باڵا-بڵاوکردنەوەى-ئەنجامی-تاقیکردنەوەى-توانستی-زمان-پێش-خرا

بۆ هاوکاریکردنی قوتابیيانی خوێندنی باڵا بڵاوکردنەوەى ئەنجامی تاقیکردنەوەى توانستی زمان پێش خرا

لە بەرژەوەندیی پێشكەشكارانی خوێندنی باڵای هەر سێ ئاستی دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى ناسناوى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕاگەیاندنی ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

هەزار و چوارسەد بەشداربوو تاقی کرانەوە
د. ژاڵە سەعید، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: “لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، ۱۲ سەنتەری زمانمان هەن، بە شێوەیەکی بەردەوام تاقیکردنەوەی توانستی زمانیان تیادا دەکرێت و دیاریکردنی ئاست و خولەکانیش تیایاندا بەردەوامە”.
لەبارەی دوایەمین خول و تاقیكردنەوەكان لەو سەنتەرانەدا، د. ژاڵە گوتی: “تاقیکردنەوەکان ناوەندیین و لە ڕۆژانی ۲٦ و ۲۷ـی ئایار، لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاکان تاقیکردنەوەمان بە فێرخوازان کرد كە نزیکەی هەزار و چوارسەد بەشداربوو تاقی کرانەوە؛ خۆشبەختانە ڕێژەی دەرچوون زۆر باشە، لە ئێستاوە دەتوانن بەپێی سیستەمی ئەلکترۆنی ئەنجامی خۆیان وەربگرن، یان بڕۆنە سەنتەرەکانی زمان ئەنجامەكان وەرگرنەوە”.

ئەنجامی تاقیكردنەوەكان پێش خراوە
لەبارەی پێشخستنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیشەوە د. ژاڵە سەعید، ڕایگەیاند: “لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەکان پەلەمان کرد، تاوەکوو ئەو فێرخوازانەی پێشکەشی هەر سێ ئاستی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرایان کردووە، بتوانن بۆ پێشبڕکێكردن بەکاری بهێنن و ئاستی پێ بەرز بكەنەوە، بۆیە بڕیارمان دا تاوەکوو ٤ـی حوزەیران، پێشکەشکردن کۆتایی پێ دێت، پشتگیری وەربگرن لەو سەنتەرانەی تیایاندا خوێندووە، چونکە بڕوانامە کاتێکی زیاتری دەوێت، بۆیە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیارمان دا لەو ماوەیەی بۆ پێشكەشکردنی خوێندنی باڵا ماوە، پشتگیرییان بۆ بکرێت، چونكە هەر کەسێک بەشدار بێت لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکان و دەر چووبێت، پشتگیری پێ دەدرێت و خاڵ بەدەست دەهێنێت بۆ کێبڕکێ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی، کە بڕیارە لە ۱۲ـی حوزەیران بكرێت”.

لە سەنتەرەكانی زمان، چوار ئاستی خوێندنی زمانی ئینگلیزی هەیە، فێرخواز لە ئاستی سەرەتایی (beginner) ۳ خاڵ، ئاستی سەرەتایی (Elementary) ٦ خاڵ، ئاستی پێش مامناوەند (pre intermediate) ۱۲خاڵ و ئاستی مامناوەند (intermediate)ـیش ۱٥خاڵی پێ دەدرێت و بۆ كێبڕكێی توانستی زانستی خوێندنی باڵا سوودی لێ وەردەگرێت”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

error: Content is protected !!
Scroll to Top