KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

به‌ئه‌ليكترۆنيكردنى سکاڵای هاووڵاتییان؛ ڕاییکردنی کاروبارەکانی خێراتر کردووە

به‌ئه‌ليكترۆنيكردنى-سکاڵای-هاووڵاتییان؛-ڕاییکردنی-کاروبارەکانی-خێراتر-کردووە

به‌ئه‌ليكترۆنيكردنى سکاڵای هاووڵاتییان؛ ڕاییکردنی کاروبارەکانی خێراتر کردووە

یەکێک لە کارە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەم، بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی گرنگی ناوە.
لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی هەولێر دوو، سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵاکردن دانراوە و هاووڵاتییان دەتوانن “بە ئەلیکترۆنی سکاڵاکانیان تۆمار بکەن”.
بڕیار خەلیل، بەرێوەبەری باجی دەرامەتی هەولێر دووە و قسەی بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری کردووە، دەڵێت: “لەچوارچێوەی هەوڵدان بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی ئەلیکترۆنی سكاڵاکردنمان داناوە بۆ ئەوەی بە زووترین كات و بەشێوەیەكی خێرا سكاڵاكان بگه‌نه‌ دەستمان”.
دانانی باركۆدێك بۆ هەریەك لە فەرمانبەرەكان، وای کردووە ئەدایەكی زۆرباشیان هەبێت، كاریگەریی زۆری لەسەریان هەبووە و كارەكان بەشێوەیەكی خێراتر بەڕێدەكرێن، “خەڵكیش زۆر ڕازین”.
ئەحمەد زەكەریا، لەبارەی سیستەمەکەوە بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: “پێشتر سندووقی سكاڵاکردن هەبوو، ئەوەش وای دەکرد سکاڵای هاووڵاتییان نەگاتە شوێنی مەبەست، بەڵام لەگەڵ دانانی ئەم سیستەمە، زووتر سكاڵاكان دەگەن و ئیشوكارەكانیش خێراتر ڕایی دەكرێن”.
لەکاتی تۆمارکردنی سکاڵا، هیچ زانیارییەكی سکاڵاکار دیار نابێت و “تەنیا كار لەسەر تێبینی و گلەییی هاووڵاتییان دەکەن”.
شاد نەجدەت، هاووڵاتییە و بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردووە و لە کارکردنی فەرمانبەرەکان ڕازییە و دەڵێت: “سیستەمەکە زۆر باشە لەبەر ئەوەی دەتوانین سکاڵای خۆمان زووتر بگەیەنین، لەبری ئەوەی بە دەست سكاڵا تۆمار بكەین، بەئەلیكترۆنی تۆماری دەکەین و زووتریش دەگات”.
ئاسۆ گەرمیانی، پارێزەره‌ و ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات، دەڵێت: “کارێکی باشە ئەو سیستەمە لە فەرمانگەكان بەكار دەهێنرێت، پێشووتر ئەو شتە نەبوو، هاووڵاتییان نەیاندەتوانی بەشێوەیەكی باش سكاڵا بنووسن، بەڵام لەگەڵ ئەو سیستەمە دەتوانی وێنەیەكی بگری و بڕۆیتە دەرەوە سکاڵاکەت پێشكەش بكەیت”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top