KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدرال تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی-وەزیران-هەوڵەکانی-چارەسەرکردنی-کێشەکان-لە-گەڵ-حکومەتی-فیدرال-تاووتوێ-دەکات

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدرال تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری خستەڕوو.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکاندا، هەڵوێستی هەرێمی کوردستانمان دووپات کردەوە بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە لە سەر بنەمای دەستوور. لەم ڕووەوە، هەردوولا ڕێککەوتن لە سەر درێژەدان بە گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی نەوتی فیدرال و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
پاشان حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان، پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئەرمەنستان و دیدار و کۆبوونەوە و چالاکییەکانیان لەو وڵاتە خستەڕوو .
هەروەها شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، باسی لە سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ هەریەک لە شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا كرد. ئاماژەی بەوە دا کە لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، بەرپرسانی هەردوو وڵات، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی، لە هەمانکاتدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازیی وڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە کە دەستی پێکردووە و لە هەنگاوە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمە.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی فیدرال، لە دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی ئەو لیژنە یاساییەی بۆ ئەم بابەتە ڕاسپێردراوە. ئەم بڕگەیە لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو، تێیدا ئاماژە درا بەو بنەما دەستووریانەی هەرێمی کوردستان پشتی پێ بەستوون لە داکۆکیکردن لە دەسەڵات ومافە دەستووریەکانی هەرێم ، هەروەها ئەو هەوڵانەش خرانەڕوو کە لەمبارەیەوە ئەنجامدراون. ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی، هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش کە لە خزمەتی هەموو لایەک و لە چوارچێوەی دەستووردا بێت.

error: Content is protected !!
Scroll to Top