KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ئەنجومەنی وەزیران بە توندی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی هەولێر سەرکۆنە دەکات و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان

ئەنجومەنی-وەزیران-بە-توندی-هێرشکردنە-سەر-هاووڵاتییانی-هەولێر-سەرکۆنە-دەکات-و-داوای-پێکهێنانی-لیژنەیەکی-نێودەوڵەتی-دەکات-بۆ-دەرخستنی-ڕاستییەکان-و-ڕەتکردنەوەی-تۆمەتەکان

ئەنجومەنی وەزیران بە توندی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی هەولێر سەرکۆنە دەکات و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان

* ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی داوا وپێداویستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات*

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە بەرزڕاگرتنی یادی سی و چوارەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لە لایەن ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، ژمارەیەک پێشنیار و داواکاری پارێزگای هەڵەبجە خرانەڕوو لە بوارە جیاجیاکانی تەواوکردنی هەیکەلیەتی ئیداریی پارێزگاکە و پڕکردنەوەی پێداویستی میلاک و دامەزراندن بۆ فەرمانگە وبەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان وبودجەی پارێزگاکە و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە و پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا و پێدانی تایبەتمەندێتی بە پارێزگا لە ڕووی ئیداریی و داراییەوە وەک پارێزگایەکی نوێ، هەروەها بابەتی تێستی دی ئێن ئەی( ( DNAبۆ منداڵە وونبوەکان و چەند داواکاریی وپێشنیارێکی دیکە کە لە لایەن پارێزگاری هەڵەبجە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوون، ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستی خزمەتکردنی هەڵەبجە وەک ئەرکی لە پێشینەی حکومەت بە شێوەیەک شایستەی هەڵەبجە بێت ، دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی كوردستان، خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەزانێت و ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە کە خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجە و دانیشتووانە خۆشەویستەکەی بکات.

دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لیژنەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕابسپێرێت بۆ بەدوادچوونی خێرا و جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو یادداشتە بە ئاراستەی خزمەتی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی ئەم پارێزگایە، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق، بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی و دەستووریی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و برینداران و زیانلێکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە و گشت قوربانیانی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دیکەی کوردستان بگرێتە ئەستۆ هەروەک لە ماددەی 132ی دەستوور ئەم بەرپرسیاریەتیيە بە ئاشکرا خراوەتە ئەستۆی دەسەڵاتە فیدڕاڵیيەکان.

error: Content is protected !!
Scroll to Top