KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین دەکرێت

ئامێری-پزیشکی-بۆ-دوو-نەخۆشخانەی-هەڵەبجە-دابین-دەکرێت

ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین دەکرێت

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ شار و شارۆچکەکان، بڕیاردرا بە گوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین بکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێری MRI بۆ سەنتەری تیشکی شەهید محەممەد حەمەئەمین و ئامێری CT Scan بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ هەردوو نەخۆشخانەکە خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top