KRG AUSTRALIA

گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە قەزای سێمێل دەكرێتەوە

گەورەترین-پرۆژەی-بەرهەمهێنانی-شیرەمەنی-لە-هەرێمی-كوردستان-و-عێراق-لە-قەزای-سێمێل-دەكرێتەوە

گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە قەزای سێمێل دەكرێتەوە

یەكێك لە پلانە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بایەخدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری كەرتی كشتوكاڵە، بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانكاری تەواوی كردووە بۆ خاوەن پرۆژەكان و لەو چوارچێوەیەشدا پرۆژەیەكی بەخێوكردن و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە قەزای سێمێلی سەربە پارێزگای دهۆك، لەسەر ڕووبەری هەزار دۆنم دروست دەکرێت و لە كۆتایی ئەمساڵدا تەواودەبێت.

لەبارەی توانا و وادەی تەواوبوون و زانیاری زیاتر لەبارەی پرۆژەكەوە، ڕەقیب ئەبوبەكر، بەرێوەبەری پروژەكە بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: “تێچووی ئەم پرۆژەیە ٦٠ ملیۆن دۆلارە و ٢ بۆ ٣ هەزار مانگای شیردەر لەخۆی دەگرێت، كە دەتوانێت ڕۆژانە ١٢٠ تۆن شیری بەرهەم بهێنێت کە تیایدا ماست و ماستاو و په نیر و شیری به تامی میوه و تامە جیاوازەكانی تری لێ بەرهەم دەهێنرێت؛ ئەمەش یەكەمین كارگە دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەم جۆرە شیرانەی لێ بەرهەم بهێرێت”.

پرۆژەكە لە ئێستادا ٨٠%ـی تەواو بووە و لە كۆتایی ئەمساڵیشدا تەواو دەكرێت و بەتەواوبوونیشی دەبێتە گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەك خاوەنی پرۆژەكە دەڵێت: “كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دابینكردنی زەوی و كارەبا و ئاو و پێویستییەكانەوە، هەموو كارئاسانییەكی بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەكە كردووە”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top