گوتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاتام ھاوس
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاتام ھاوس (Chatham House) له له‌نده‌ن، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به چەند ته‌وه‌ر و پرسی په‌یوه‌ندیدار بە هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
ده‌قی گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاتام هاوس:
خوشك و برایان به‌ڕێز..میوانه به‌ڕێزه‌كان
زۆر دڵخۆشم لێره‌م، له یه‌كێك له دامه‌زراوه پێشه‌نگه‌كانی به‌ریتانیا قسه‌تان بۆ بكه‌م.
سه‌ده‌یه‌ك زیاتره چاتام هاوس سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی به‌ریتانیا بووه و كاریگه‌ریی و تێگه‌یشتی زیاتری هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنووره و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئاسته‌نگ و كێشه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و سه‌كۆیه‌ك بووه تێیدا بۆچوونه جیهانییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی بارودۆخێكی باشتری جیهان بووه.
لێره‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه تا ئه‌مڕۆ قسه‌تان بۆ بكه‌م و تاووتوێی رووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌م، كه به‌شێكن له‌و جیهانه‌ی كه له ده‌یه نزیكه‌كانی رابردوو، پانتاییه‌كی زۆری له كار و كاتی ئێوه گرتووه، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مه بۆ منیش راسته.
له‌و كاته‌ی جه‌نگ له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ته‌شه‌نه ده‌كات، ئاماژه‌ی دابه‌شبوون و جه‌مسه‌رگیری جیهانی روونن، به هه‌مان شێوه وا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كاروانی رووداوه‌كان له ناوچه‌ی ئێمه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه، وه‌ك بڵێی په‌یوه‌ندییان نه‌بێت به‌م رووداوانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌وه رووده‌ده‌ن. دوای چه‌ندین نه‌وه له جه‌نگ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كوده‌تا و كاره‌سات، ئێستا نۆره‌ی كیشوه‌رێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌و رووداوانه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی توانا و وزه‌یه‌كی زۆری ئێمه‌یان برد، پێكهاتبوون له داعش، كۆچی به كۆمه‌ڵ، ئاواره‌بوون، چه‌وساندنه‌وه تاڕادده‌یه‌ك، یان له خراپترین بارودۆخ له شێوازی كۆنتڕۆڵكردندان، ئێستا شیاوی ئیداره‌یه‌كی باشترن.
من له هۆكاره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی تێده‌گه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزمدا، به‌وپه‌ڕی رژدییه‌وه له‌گه‌ڵیان ناكۆكم، دوور له سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان، هێشتا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی دیكه گڕ بگرێت و ببێته هۆی ململانێ و كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانی. ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه ئاسایشی وزه، ته‌نگژه‌ی سیاسی، گه‌رمبوونی جیهان بۆ خاڵی مه‌ترسیدار، یاخود مه‌ترسی به‌رده‌وامی ململانێی هه‌رێمی بن، تا ئێستاش جێگه‌ی گرنگیپێدانی تاك به تاكی ئێمه هه‌یه، ئه‌مه‌ش شتێكی نه‌گۆڕه و گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
شتێكی ژیرانه نییه چاو له‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگرین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت، یان وای نیشانبده‌ین كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر كراون. زۆر به ساده‌یی ده‌یڵێم كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌بوون.
كێشه بنچینه‌ییه‌كانی وه‌ك، سنووره‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كێشراونه‌ته‌وه و جیاوازی له نێوان خواستی خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه، بوونه‌ته كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م گه‌شه و پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه‌مان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌مان شت بۆ هۆكاره سه‌پێنراوه‌كانی دیكه‌ش راسته، وه‌كو هه‌ژاری، نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی، كه هه‌موویان نیشانه‌ی قووڵی ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌و كێشانه‌ن كه به‌رده‌وامن له دروستكردنی تیرۆر و ناسه‌قامگیری.
ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ستپێكه خهوشدارهش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له چوارچێوه‌ی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه ئه‌سته‌م بێت. ئه‌و وڵاتانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتووبوونه له دابینكردن و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی سنووره‌كانیان و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان، نموونه‌ی زۆر ده‌گمه‌نن. به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست ناكات شه‌رم له‌وه بكه‌ین كه بڵێین عێراق یه‌كێك نییه له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه.
له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆ، یان پێشووتریش، عێراق وڵاتێكی سه‌خت بووه بۆ به‌ڕێوه‌بردن، مه‌غۆل و داگیركاره‌كانی دیكه، دیكتاتۆره‌كان، پاشا‌كان و داگیركارانی دیكه‌ش، ته‌نانه‌ت حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كانیش، هه‌موویان هه‌وڵیانداوه و ئێستاش له به‌غدا هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌ن، ئێستا شه‌ش مانگ زیاتره هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران، وڵاتیش له به‌رده‌م دووڕیانێكی نادیاردایه.
ئه‌مه چیرۆكێكی دیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه له دوای رژێمی سه‌ددام حوسێن، به‌هۆی كیبڕكێی لایه‌نه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ریی هێزه دهرهكییهكاندان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان بخرێنه لاوه. پێویست ناكات خۆمان له راستییه‌كان بشارینه‌وه، هاوبه‌شیكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراق، به ئاسانی نایه‌ته‌دی.
ته‌نانه‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه ده‌كرێت، به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان ده‌كه‌وێت، كه بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه هیچی لێ به‌دی نایه‌ت.
ئێمه له كوردستان هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌غدا له دڵه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه ره‌چاو ده‌كات، له ساڵه‌كانی دوای رژێمی سه‌ددام، زۆربه‌ی رێككه‌وتنه‌كان كه له‌گه‌ڵ برایانمان له په‌رله‌مانی فیدراڵی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه، پێویستمان به چاودێری ورد هه‌بووه، تا دڵنیا بین له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێن.
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه نه‌بووه. هه‌موو مانگێك ئێمه ناچارین چاوه‌ڕوانی به‌غدا بكه‌ین، تا ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌مان بۆ بنێرێت كه بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، زۆربه‌ی جاریش خواستێكی راستگۆیانه‌مان به‌دینه‌كردووه له ناردنی ئه‌و به‌شه بودجه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه. له ساڵی 2004ـه‌وه زۆر به ده‌گمه‌ن روویداوه، ته‌نانه‌ت یه‌ك مانگیش نه‌بووه بودجه به ته‌واوی و له كاتی خۆیدا بنێردرێت. ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگی دیكه‌ش هه‌بووه هیچ بودجه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، دادگای به‌ناو فیدراڵی له به‌غدا، بڕیارێكی ده‌ركرد كه دژی مافه‌كانی ئێمه‌یه له پێشخستنی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز، بڕیاره‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی بڕیارێكی سیاسی زه‌ق بوو. بڕیاره‌كه له دژی هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی فیدراڵی، گرتوومانه‌ته به‌ر. ده‌زانین هه‌موو كێشه هه‌رێمییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا یارییان پێده‌كرێت، ده‌شزانین كێ له پشت ئه‌م یاری و بڕیارانه‌یه.
ئه‌وه‌ش توانای عێراقمان نیشانده‌دات له مامه‌ڵه‌كردن و ئیداره‌دانی كێشه ناوخۆییه‌كان، كه به ڕوونی ده‌ریده‌خات پرۆسه‌ی بڕیاردان له به‌غدا به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه. ئه‌و راستییه تاڵه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بووه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی دوو ده‌یه‌ی رابردوو بۆ بنیاتنانی تواناكان و دامه‌زراوه‌كان. ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی فیدرالی، زۆر به ساده‌یی، چۆن له ده‌ستووردا هاتووه، ناتوانێت دادگه‌رانه و یه‌كسان بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به عێراقی داده‌نرێت.
من لێره وه‌ك كوردێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، هیوادارم بتوانم ده‌نگی عێراقییه‌كانیش بگه‌یه‌نم، خوازیاریشم به‌م شێوه‌یه بێت. له 2003دا هه‌موومان هیواخوازی داهاتووێكی باشتر بووین، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه، ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، پێویسته ئه‌وه‌نده ئازایه تیمان هه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین و چاره‌سه‌ریش بخه‌ینه‌ڕوو.
ده‌مه‌وێت به برایانم له ئه‌نبار، به‌سره، مووسڵ، نه‌جه‌ف و به‌عقووبه بڵێم، كاتی ئه‌وه هاتووه كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ئه‌نجام بده‌ن، هه‌موومان شایه‌نی ئه‌وه‌ین به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، له بری ئه‌وه‌ی ناچاری دژایه‌تی و رقه‌به‌رایه‌تی بین و ترسمان له داهاتوومان هه‌بێت.
پێویسته متمانه‌ی رێگه‌چاره‌ی وا بدۆزینه‌وه متمانه‌یه‌كی نوێ له نێوانمان دروست بێت و به‌رده‌وامیش بێت. پێویسته به شێوه‌یه‌كی مانادار ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكه‌ین، كه ئه‌م رێگه‌یه‌ش بۆ هه‌مووان باشترینه.
پێویستمان به‌وه‌یه به ئاراسته‌ی خۆڕێبه‌ری كار بكه‌ین، چونكه ئێستا له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می فیدراڵی، كه دوای رژێمی له كارلادراوی سه‌ددام حوسێن كاری پێده‌كرێت، شكستی هێناوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كاغه‌زیش سوودمه‌ندبوون له عێراق نوێ، به هه‌مان شێوه شكستیان هێناوه. به‌سره وه‌ك نموونه، له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت و ژێرخانی ئابوورییه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌شه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، زۆر راشكاو و راستگۆیانه له باره‌ی داهاتوو و پێشهاته‌كان گفتوگۆ بكه‌ین.
من له‌و بڕوایه‌دام له پێناو ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، پێویسته كاریگه‌رییه‌كی زیاترمان له‌سه‌ر كاروباره‌كان و كۆنتڕۆڵی زیاترمان له‌سه‌ر داهاتووی خۆمان هه‌بێت. دانیشتووانی به‌سره پێویسته مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕیار له داهاتووی خۆیان بده‌ن، خه‌ڵكی فه‌لووجه و رۆمادیش به هه‌مان شێوه، كه له ژێر تاریكایی گرووپی تیرۆریستی داعش دابڕابوون، ئێستا ده‌یانه‌وێت خۆیان به شێوازی خۆیان كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت.
به درێژایی خوێنڕێژییهكانی داگیركاری داعش و شه‌ڕ ناوخۆ، هه‌ردوو شاره‌كه له عێراق دابڕابوون، ببوون به مۆڵگه‌ی ترس و تۆقین و زۆر به ده‌گمه‌ن خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی سووننه ده‌یانتوانی تێیدا بژین، به‌ڵام كاتێك ترس و تۆقاندن نه‌ما، ده‌رفه‌ته‌كان زیاتر بوون و سنووره‌كان نه‌مان، ئابووری بووژایه‌وه و متمانه‌ش گه‌ڕایه‌وه. هۆكاری هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش، هه‌بوونی هیوا و خواستی بڕیاردان بوو له چاره‌نووس.
له ئاستێكی وردتردا، ئێستا گۆڕانكاری راسته‌قینه رووده‌دات، دان به‌وه‌دا ده‌نێین وه‌به‌رهێنان له پرۆسه‌ی سیاسه‌تی نیشتمانی، كه سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كان، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌رییه‌كی باشتر بۆ عێراق، به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه.
ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوبه‌شێكی به‌هێزی نیشتمانین، شێڵگێڕانهوه ده‌جه‌نگین بۆ مافه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشتركردنی ره‌وشه‌كه بۆ هه‌مووان له چوارچێوه‌ی سنووره نیشتمانییه‌كان.
به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتنه راسته‌قینه‌كان به‌رده‌وام له خاوبوونه‌وه‌دا بن، چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر باشترین هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان به ئه‌نجام نه‌گه‌ن؟ ئه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا كار ده‌كات په‌كی بكه‌وێت؟ له كوێ پێویست ده‌كات به دوای چاره‌سه‌رێك بگه‌ڕێین؟
ئه‌و شێوازه‌ی به‌ڕێوه‌بردن كه من پێموایه گفتوگۆی له باره‌وه بكرێت، پێكهاته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی جیاوازه. من دوای چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی ورد و دوور و درێژ، وه‌ك كه‌سێك كه چاو‌دێر و به‌شێك بووم له بڕیاردانی هه‌رێمی و فیدراڵی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، وه‌كو كه‌سێك كه به‌شدار بووم له پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور، وه‌به‌رهێنانم كردووه له چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له وڵاتێكی تیرۆر و تۆقاندنه‌وه بۆ وڵاتێك بۆ هه‌مووان بێت له ژێر یه‌ك ناوونیشان.
خه‌ڵكێكی زۆر باش به‌شداربوون له‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئێمه داومانه، ده‌بینم هه‌ندێكیشیان لێره‌ن (چاتام هاوس)، من گومان له نیازپاكی ئه‌واندا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت شه‌رم له‌وه بكه‌ین كه بڵێین ته‌واوی هه‌وڵ و كۆششی ئێمه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بێهوده بووه.
من لێره‌دا وه‌ك كه‌سێك ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم له ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان له وڵات قسه‌م كردووه، له سووننه، شیعه، كریستیان، شه‌به‌ك، توركمان، ئێزدی و ته‌واوی كۆمه‌ڵه و پێكهاته‌كانی دیكه، له‌كاتێكدا ته‌واوی ئه‌وانه ئاماژه‌یان به نه‌بوونی متمانه كردووه، كه رێگری له پێشكه‌وتنه‌كاندا كردووه.
له عێراقدا، له ساڵی ٢٠٢٢، متمانه‌ی نێوان پێكهاته و كۆمه‌ڵ و گرووپه‌كان، پێویستی به كاركردن هه‌یه له‌سه‌ری. ئه‌سته‌مه وێنای ئه‌وه‌ی بكه‌ین چۆن بتوانین ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه هیوابه‌خشه بهاوێژین، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ره به كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان بده‌ین به شێوازی هه‌ستپێكراو و واتابه‌خش.
ده‌مه‌وێت لێره دڵنیایی بده‌مه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی له‌و پێكهاته‌یه ده‌كه‌ن كه ئێستا من قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت عێراق له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابماڵرێت. له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت سنووره نیشتمانییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه زیاتر ناناوهندیكردنه له بڕیاردان (لامه‌ركه‌زی) پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی جددی هه‌یه، پێموایه یارمه‌تیدان له بڕیاردان له چاره‌نووس به‌و شێوازه‌ی من بۆی ده‌چم، ده‌توانێت ببێته كۆڵه‌كه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.
پێویسته ئازایه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بێت گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌وه بكه‌ین چ جۆره پێكهاته و مۆدێلێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی عێراق.
كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان كه له ژێر ناوونیشانی هاوبه‌ش ده‌ژین و ئه‌وانه‌ی وڵاتیان هه‌یه كه به ته‌واوی متمانه‌ی پێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت ده‌بێته هه‌نگاوێكی مه‌زن له‌و شوێنه‌ی كه ئێستا تێیدا ده‌ژین، له‌كاتێكدا هێزانێک هه‌ن به‌رده‌وامن و مه‌به‌ستیانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دابه‌شمان بكه‌ن له چوارچێوه‌یه‌كی بازنه‌یه‌كی داخراوی پڕ كه‌موكوڕی ناوخۆیی بخولێینه‌وه.
له بری ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان ببنه خزمه‌تكاری خه‌ڵك بوونه‌ته به‌ربه‌ست و كۆسپ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها و تێگه‌یشتن له واتای راسته‌قینه‌ی هاووڵاتیبوون. عێراق وه‌ك چۆن ئێستا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرێت، ناتوانێت دادگه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی بكات، ئه‌سته‌میشه بتوانێت داكۆكی له خۆی بكات.
ئه‌و مۆدێله‌ی كه له هزری مندایه، واتا دابه‌شبوون ناگه‌یه‌نێت، ئه‌مه راگوزه‌رێكی ته‌واوه له ده‌سه‌ڵات له پێناو متمانه و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رده‌وام، مۆدێلی كۆنفیدراڵی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌ن، كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، كه له هه‌مان كاتدا به شانازییه‌وه له‌ژێر یه‌ك دروشم‌دان.
پێشتر له باره‌ی فه‌لووجه و رۆمادییەوە قسه‌م كرد، مووسڵ و ته‌نانه‌ت به‌غداش چیرۆكی تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌یه. له هه‌ردوو شاره‌كه‌دا دامه‌زراوه‌كان له ژێر داروپه‌ردووی رووخاودا هه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و توانست و كارامهییه پێویستییه به‌كارنه‌هاتووه، ئه‌مه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت تا خه‌ڵكه‌كه به ته‌واوه‌تی هێز و ده‌سه‌ڵاتیان پێنهبهخشرێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كێشانه‌ی ئاماژه‌م بۆ كردن، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا بیر له رێگه‌چاره‌ی دیكه بكه‌نه‌وه. به‌هۆی ئه‌و مێژووه ناوه‌ندگه‌راییه‌ی له به‌غدا هه‌یه، كه هه‌رگیز ئه‌و راستییه ده‌ستوورییه‌ی قه‌بووڵ نه‌كردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له كوردستان قه‌بوڵ بكات، له نێوانیشیان، ئاسایش، باج، ژێرخان و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان.
ده‌ستووری نوێ، كه به فیدراڵی ناسراوه، به‌ڵام له‌راستیدا زۆر خه‌سڵه‌ت و لایه‌نی كۆنفیدراڵیهت له خۆی ده‌گرێت (وه‌كو ده‌ق نه‌ك له جێبه‌جێكردندا)، با روونتری بكه‌ینه‌وه، له بری به‌ریه‌ككه‌وتن، كه تێیدا پێكهاته‌یه‌ك هه‌وڵبدات زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تردا، با هه‌وڵ بده‌ین وه‌كو هاوبه‌شی یه‌كسان مامه‌ڵه بكه‌ین، دامه‌زراوه هاوبه‌شه‌كان یه‌كبخه‌ین بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه هاوبه‌شانه‌ی جێگه‌ی گرنگیپێدانن، هه‌ر له بازرگانییه‌وه تا ژینگه و ئاسایش. با به‌ره‌و مۆدێلێك هه‌نگاو بهاوێژین، رێگری له‌وه بكه‌ین هاوڕێ رۆژئاواییهكانمان ناچار بن له هه‌ر هاوكێشه‌یه‌ك لایه‌نێك هه‌ڵبژێرن. ده‌زانم ته‌نانه‌ت خودی خستنه‌ڕووی ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌رهه‌ڵستییه‌كی زۆری ده‌بێت.
له‌وه تێده‌گه‌م به‌شێكیان له هه‌رێمه‌كه ترسیان له‌وه هه‌بێت ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاته‌كانی خۆیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر و گه‌شته‌كه‌مان ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه رێگه‌چاره نوێیه‌كان تاووتوێ بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به‌بێ ترس و لایه‌نگیری قسه بكه‌ین.
دووباره ده‌مه‌وێت دووپاتی بكه‌مه‌وه، ئه‌و كێشانه‌ی لێره ده‌یانخه‌مه‌ڕوو، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر سنووره نیشتمانییه‌كان نییه. به‌ڵكو ئه‌مه له ساده‌ترین شێوه‌ی خۆیدا، دانپێدانانێكی زیاتره به‌وه‌ی له نێوانیان رووده‌دات و چۆن بتوانین به ئاراسته‌ی باشتر گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام بده‌ین.
من دڵنیام كه گفتوگۆی چڕ و پڕ و تاووتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری هاوشێوه‌مان ده‌بات، با چیتر شه‌رم له‌وه نه‌كه‌ین دان به‌وه بنێین كه پێویسته ئازایه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بێت رووبه‌ڕووی كه‌موكوڕییه‌كانمان ببینه‌وه.
ئه‌و شێوه رێكار و رێكخستنه نوێیه خاڵی ده‌ستپێك ده‌بێت بۆ گفتوگۆی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان، ئه‌وانه‌ی خاڵی ده‌ستپێكیان له خاڵی به‌هێزی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
رێزگرتنی دوولایه‌نه شتێكه ده‌كرێت له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكار و رێكخستنه نوێیانه به خێرایی بێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كراوه، به تایبه‌ت كاتێك ده‌بینیت لایه‌نێك ده‌یه‌وێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆی بكات و له لایه‌نی دیكه‌وه هاوكاری و پشتیوانی بكرێت. كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌نگاوی دروست خزمه‌ت به بازرگانی و سه‌قامگیری ده‌گه‌یه‌نێت.
دووه‌میان، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومانه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن عێراق، به‌ڵكو ته‌واوی هه‌رێمه‌كه به به‌رفراوانی، ئه‌و مۆدێله، ئه‌وه رێكده‌خات كه چۆن ده‌سه‌ڵات و هێز له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان دابه‌ش بكرێت، ئه‌م سیسته‌مه له به‌های ده‌وڵه‌ت كه‌مناكاته‌وه. له راستیدا رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یه‌كی زیاتر و درێژخایه‌نتر دێنێته كایه‌وه، كه ئێستا به‌رده‌ست نییه.
به‌ڕێزان.. من ده‌زانم رەنگە هه‌ندێكتان سه‌رتان له‌وه سوڕبمێنێت له‌وه‌ی كه گوێتان لێ‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانم به‌شێكیش له ئێوه به پێچه‌وانه‌وه له‌لاتان ئاساییه. بۆ به‌شێك له ئێوه پرسێكی تایبه‌ته وه‌ك چۆن من ته‌ماشای ده‌كه‌م، له‌م ژووره و ئه‌وانه‌شی راسته‌وخۆ ته‌ماشا ده‌كه‌ن، له چاودێره جیهانییه‌كانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وانه‌ی كه به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری ئاژاوه‌ی نه‌بڕاوه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، كه رێگره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه‌مان ئێمه.
هاووڵاتیانمان له ته‌واوی عێراق شایسته‌ی ده‌رفه‌تی رێزدارانهن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نووسی سیاسی خۆیان بده‌ن.
له‌م شوێنه‌دا، كه كۆڕبه‌ندی خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامی بیرۆكه‌كانه، دڵخۆشم به‌وه‌ی توانیبێتم گفتوگۆیه‌كی بهرههمدارانهم ده‌ستپێكردبێت، به‌م هیوایه‌ی ببێته هه‌وێنی گفتوگۆی زیاتری نێوان داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت و بیرمه‌ندان له‌م ژووره و له هه‌ر شوێنێكی دیكه بێت.
سوپاسی بێ پایانم بۆ یه‌كه به یه‌كه‌تان. به‌و هیوایه‌م گفتوگۆكان (له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته) به‌رده‌وام بن