ڕێکاری گرنگ بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر دەگیرێتە بەر
ڕۆژی یەکشەممە (٤ ی ئابی ٢٠٢٤)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: “بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و ئاووهەوای هەولێر، چەند ڕێگەیەک دەگیرێنە بەر”.
گرنگترین بڕیارەکانیش ئەمانەن:
یه‌كه‌م/ داخستنی ١٣٨ پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگاى هەولێر.
دووه‌م/ ئه‌و پاڵاوگانه‌ی یاسایین، ١٠ ڕۆژ مۆڵەتیان پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی مەرجەکانى پاراستنى ژینگە جێبەجێ بکەن، به پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاساییان لەبه‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر.
سێیه‌م/ كارگه جۆراوجۆره‌كان، به تایبه‌تى كارگه‌ی قیڕ، دەبێت گرفته ژینگه‌ییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاساییان لە به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
چواره‌م/ یەک هەفتە مۆڵەت دەدرێت بەو موەلیدانەی کە تاکوو ئێستا موەلیدەکانیان نەکردووەتە بێدەنگ (کاتم صوت)، دواى ئەو هەفتەیە ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر، هەروەها دەبێت گازی کوالێتیی باش بۆ کارپێکردنی موەلیدەکانیان بەکار بهێندرێت.
پێنجه‌م/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاسپێردراوە، دەست بکات بە هەڵمەتێک به‌رامبه‌ر ئەو ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن، هەر ئۆتۆمبێلێک ژینگە پیس بکات، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
شه‌شه‌م/ داوا لە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، لە وێستگەی هەڵمیی خەبات، مەرجەکانی ژینگەپارێزی جێبەجێ بکەن، چونکە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی ناوچەکەی لێ کەوتووەتەوە.
حه‌فته‌م/ سەبارەت بە پاراستنى ژینگەى شاری هەولێر و بەدواداچوون و چاودێریکردنى جێبەجێکردنی ئەو ڕێنمایی و بڕیارانە، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی جێگری پارێزگار پێک هێنراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری