KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک-لە-نووسینگەی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە کار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.
بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محمد سالح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/5/26