Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5178-1789577335
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە پابەندبێت بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە
govkrd-5172-1789490981
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد
govkrd-5166-1789399393
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد‏

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

‎ئەمڕۆ، 12ی ئەیلوولی 2026، لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ خستە ڕوو، هەروەها تێڕوانین و پێشنیارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2027 تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە تایبەتی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان.

‎هەروەها، جەخت کرایەوە لەسەر بایەخی هاوئاهەنگی لە تەواوی قۆناغەکانی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا. سەرەڕای گرنگیی بەردەوامی گفتوگۆ و هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ جیاوازی، بۆ دروستکردنی تێگەیشتن و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە پێناوی پاراستنی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵیی 2027دا.

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان12ی ئەیلوولی 2026