ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/12/localimages/untitled-wwww.jpg63a63cdcb81e6.jpg?center=0.5%2C0.36917562724014336&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132770394480000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .
ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/12/23