KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک-لە-حکومەتی-هەرێمی-کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/9/28