Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5178-1789577335
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە پابەندبێت بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە
govkrd-5172-1789490981
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد
govkrd-5166-1789399393
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد‏

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، تایبەت بە بابەتی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی شەراکەتی دەستووری و لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی، جەختی کردەوە لەسەر ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکار و هەنگاوێک کە ببێتە هۆی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی گشتی و چارەسەری قەیرانی دارایی، بە تایبەتی لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستای ناوچەکەدا، بەمەبەستی دابینکردنی مووچە و بژێوی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی خۆی دەربڕی بۆ هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک، هاوتا لەگەڵ نەوتی کێڵگەکانی هەرێم، لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێم – جەیهان.

بۆ ئەم مەبەستە، هەردوو حکومەت ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێکبهێنن، بۆ دەستپێکردنی هەنگاوە تەکنیکی و کارگێڕییە پێویستەکان، بەمەبەستی دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە سبەینێوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە ڕێگەی بۆریی هەرێم، لەگەڵ گەڕانەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراو بۆ گەنجینەی گشتیی فیدڕاڵ.

هەروەها، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری ڕێکارە ئاسایشییە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیی کێڵگە نەوتییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە جەخت دەکاتەوە کە درێغی ناکات لە گرتنەبەری هەر ڕێکارێکی پێویست بۆ هاوبەشی و پشتیوانیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە داراییەکان لە سەرتاسەری عێراق، بە ئاراستەی دابینکردنی داهاتی پێویست بۆ خەرجییە گشتییەکان و دابینکردنی مووچە، بژێوی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦