KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک-لە-سەرۆکی-حکومەتی-ھەرێمی-کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆم ڕاسپارد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.
ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لەخەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە.
داواش لە دادگاکان دەکەم، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
30ی حوزەیرانی 2022