KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی-پیرۆزبایی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بەبۆنەی-ڕۆژی-لە-دایکبوونی-پێغەمبەری-ئیسلام

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان وعێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان