بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان،لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2026/8/8