KRG AUSTRALIA

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان

پەیامی-پیرۆزبایی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بۆ-پارتی-سۆسیاليست-دیموکراتی-کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ;

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکە ، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان،ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

error: Content is protected !!
Scroll to Top