پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/07/localimages/49f1a680-ded1-4655-b05c-10cfa1a10f94.jpeg64c2d3e8116f8.jpeg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133313978320000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی تەممووز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد بەبۆنەی چواردەمین ساڵیادی دامەزراندن و بەشداریکردنی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛
لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان